بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سێسەد هەزار مەتر دووجا لەناو شار قیرتاو كراوە


بەگوێرەی بڵاوكراوەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، كاركردن لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لەناو شاری سلێمانی بەردەوامیی هەیە، كە گرنگترینیان پێكدێن لە  بەردەمیدان بە تەواوكردنی شاڕێی بابان و دروستكردنی چەندین ئەندەرپاس ‌و قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی سەقامەكان و سەوزكردنی ناوشار و كۆكردنەوەی خۆڵ ‌و خاشاك.
پرۆژەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و تێكەڵەڕێژكردن و قیرتاوكردن لەگەڕەكەكانی سلێمانی بەردەوامییان هەیە، بەڕێژەی سێسەد و بیست و حەوت هەزار مەتر دووجا، جێبەجێكردنی 21 پرۆژەی بەردەوامی جۆراوجۆر بەتێچووی 12 ملیار دینار. كاركردنی بەردەوام لە شاڕێی بابان  (100 مەتری)ی سلێمانی و كاركردن و تەواوكردن و فراوانكردنی شەقامی هەواری شار و قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی ناوشار.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، یانزە پرۆژەی تر ئامادەكارییان بۆ كراوە و لەداهاتوودا كاریان تێدا دەكرێ بەگوژمەی زیاتر لە 700ملیۆن دینار، نۆژەنكردنەوەی هەردوو هۆڵی بەختیاری و چوارباخ، كاركردن لەسەر سنوری گوندەكانی دەوروبەری سنوری شارەوانییەكان بۆ تەملیك و تاپۆكردن بەڕێكاری یاسایی، نۆژەنكردنەوەی پاركی ئازادی و باخی گشتی بە گوژمەی دوو ملیار و شەشسەد ملیۆن دینار، كاركردن لەسەر تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و هونەرییەكانی زیاتر لە 7 كارگە لە زۆنی خۆراك و 27ی دیكەی جۆراوجۆر.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بڵاوكراوەكانیدا ئاماژەی بەوەش داوە، لە بوارەكانی سەوزكردن و پاككردنەوەی خۆڵ ‌و خاشاك بەردەوامن و لە ساڵی رابردوودا سێسەد سی هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك لەناو شاردا كۆكراوەتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02