بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دەدرێن


لە پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دەدرێن، بە مەبەستی رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لە مانگی رەمەزان و جەژن و بەهاردا.
بە گوێرەی راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، لە مانگی نیساندا ڕێگریی دەكرێت لە ناردنەدەرەوەی ئاژەڵ بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، كارئاسانیش بۆ هاوردەكردنی ئاژەڵ دەكرێت.
ڕۆژی سێشەممە 28/3/2023، لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بەسەرپەرشتیی قائیمقامی مەڵبەند و ئامادەبوونی بەرپرسە ئیدارییەكان، كۆبوونەوەی  لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی بەروبومی ئاژەڵی بەڕێوەچوو.
لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لە بارەی میكانیزمەكانی پاراستنی هاوسەنگیی لە نێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراودا، كە رێگریی بكرێت لە بەرزبونەوەی نرخی گۆشت و بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەریی، بەشێوەیەك كە خواستی هاووڵاتیان و پێداویستیی بازاڕ پڕبكاتەوە ‌و گرنگی زیاتریش بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت.
دوای گفتوگۆی تێروتەسەل ‌و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی بازاڕ و هاووڵاتیان، لەلایەن لیژنەكەوە چەند بڕیارێك دران:
یەكەم: لە مانگی نیساندا و بە ڕەچاوكردنی مەرج و رێنماییە تەندروستییەكان، كارئاسانی بكرێت بۆ هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو، بەتایبەتی ئاژەڵی بچوك.
دوەم: لە پێناو پڕكردنەوی خواستی هاووڵاتیان و رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخ، رێگریی بكرێت لە ناردنە دەرەوەی ئاژەڵ بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.
سێهەم: پێكهێنانی چەند لیژنەیەك  لە قەزا و ناحیەكان، كە بەدواداچوون بۆ كێڵگە پەلەوەرییەكان بكەن و بە چاودێریی فەرمانگەكانی كشتوكاڵ، جوجك بكرێتە  پرۆژە و كێڵگە پەلەوەرییەكان و رێكخستنەوەیان بۆ بكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

له‌ شاری سنه‌،فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر،پێشوازی له‌ وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌وه‌فدێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد
2025-05-27
سلێمانی،یه‌كه‌مین پێشانگای كارسازی كرایه‌وه‌
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی ،سه‌ردانی پرۆژه‌ی سنه‌ سه‌نته‌ری كرد
2025-05-22
سنه‌ ، كۆبوونه‌وه‌ی ئابوری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2025-05-21
سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-04-29
پارێزگاری سلێمانی، به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی واژوكردنی گرێبه‌ستی ستراتیژی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای بازیان
2025-04-28
ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزی تێده‌په‌ڕێت
2025-04-24
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌ڕاوێژكارانی دامه‌زراوه‌ی فامیلی سێرچ كرد
2025-04-24
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات
2025-04-24
دادگای به‌رایی، له‌ قه‌زای ماوه‌ت كرایه‌وه‌
2025-04-24
ئه‌مڕۆ 127 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت.
2025-04-22