بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

مانگی ڕابردوو 26 هەزار نەخۆش چارەسەریان وەرگرتووە


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕابردوودا (26.199)  نەخۆش لە نەخۆشخانە حكومییەكانی سلێمانی چارەسەریان وەرگرتووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی مانگی نیساندا ( 20.096) منداڵ لە نەخۆشخانەی (د. جمال احمد رشید) تایبەت بە منداڵان چارەسەر كراون،  2.246 منداڵیش داخڵی نەخۆشخانەكە كراون، (18.793) پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 215 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 373 سۆنەر و 97 ئیكۆ و 14 هەناوبینی (نازور) ئەنجام دراون و 697 تیشكیش گیراوە.
هەر لە  مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشییەكانی چاو 4.389 نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاریی نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەروەها 114 نەشتەرگەریی گەورە و 224 نەشتەرگەریی بچوك ئەنجامدراون، هەروەها 2.077 پكشنینی پەستانی چاو و 500 پشكنینی ئۆ سی تی و 22 پشكنینی پانتایی بینین و 19 یاك لەیزەر و 6 پشكنینی ئارگۆن و 49 پشكنینی گلێنە ئەنجامدراون، هاوكات  1.406 پشكنینی چاویلكە و 603 سۆنەری چاو ئەنجامدراون، 120 تیشكیش گیراون و 811 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجامدراون.
بەپێی ئامارەكە  1.714 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردوە لە شاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09