بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

شاندی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان گەڕانەوە هەرێمی كوردستان


شاندی هاوبەشی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان، دوای ئەوەی بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری عێراق ‌و پارێزگاری ورمێ و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەكان،  لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی ورمێدا كۆبونەوە، گەڕانەوە هەرێمی كوردستان.
رۆژی چوارشەممە 31/5/2023 شاندێكی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان، كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان پارێزگارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان و سەرۆك و بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان، لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامانی ژوورە بازرگانیی و پیشەسازییەكان و بەڕێوەبەر و نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان؛ بەسەردانێكی فەرمیی ‌و لەسەر داوای كۆماری ئیسلامیی ئێران، گەیشتنە شاری ورمێ‌ بۆ بەشداریكردن لە یەكەمین كۆبونەوەی نێوان پارێزگا سنورییەكانی نێوان ئێران ‌و هەرێمی كوردستان.
لە رۆژی یەكەمی كۆبوونەوەكاندا پێنجشەممە 1/6/2023، شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و  یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ كاروباری دبلۆماسییەتی ئابوریی و سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئێران و پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە و پارێزگارەكانی ورمێ و كوردستان و كرماشان و بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەكانی ئێران و سەرۆك و ئەندامانی ژوورە بازرگانیی و پیشەسازییەكان كۆبونەوە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، وتەی پارێزگای سلێمانیی پێشكەشكرد و داوایكرد هێزی لۆژیك بخرێتە پێش لۆژیكی هێز و ئابوریی و ئاسایشی ناوچەكە بپارێزرێت و كاری هاوبەش بۆ چارەسەركردنی گرفتی دەروازە و مەرزەكان و ئاو و مادەهۆشبەرەكان و خوێندكارانی هەرێمی كوردستان لە زانكۆكانی ئێران و هاتوچۆ و خزمەتگوزاریی گەشتیاران بكرێت، پەیوەندییە كولتوریی و زانستیی و بازرگانیی و گەشتیاریی و ئابورییەكان بەهێز بكرێن.
دواتر پارێزگاری سلێمانی، لە شاری ورمێ، لەگەڵ پارێزگارانی كرماشان و كوردستان و وەفدی هاوبەشی هەردوولادا كۆبوەوە، لە میانی كۆبوونەوەكاندا چەندین بابەتی بازرگانیی ‌و گەشتیاریی ‌و پیشەسازیی تاووتوێ‌ كران، بە ئامانجی پتەوكردنی پەیوەندییەكان و كارئاسانی بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان ‌و گەشتیار و بازرگانەكانی نێوان هەردوولا، دواتریش شاندی هەرێمی كوردستان بە هاوڕێیەتیی پارێزگاری ورمێ و لایەنە پەیوەندیدارەكان؛ چەند پڕۆژە و دامەزراوەیەكی پارێزگاكەیان بەسەركردەوە و رۆژی هەینی 2/6/2023 لە رێوڕەسمێكی شایستەدا شاندی هەرێم لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە، گەڕانەوە هەرێمی كوردستان، پارێزگاری سلێمانی سوپاسی بەڕێوەبەران ‌و ستافی دەروازەكەی كرد، بۆ ئەو خزمەتەی پێشكەشیان كردووە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05
په‌نجا و شه‌شه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد به‌ڕێوه‌چوو
2026-01-05
سلێمانی ،كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی شاری كتێب
2026-01-05
سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا
2025-12-22