بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

شوێنەوارێكی 2500 ساڵە دەدۆزرێتەوە


دوای هەفتەیەك كنە و پشكنین، تیمێكی هاوبەشی شوێنەواری سلێمانی و زانكۆی چوبۆ، شوێنەوارێكی گرنگیان لە گردی یاسین تەپەی سنوری ناحیەی تانجەرۆ دۆزییەوە، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (2500) دوو هەزار و پێنجسەد ساڵ پێش زایین.
كاری كنە و پشكنین لە  شوێنەوارەكەدا، بە هاوبەشیی هەردوو شوێنەوارناس ‌و شارەزایانی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی و تیمی زانكۆی چوبۆی ژاپۆنیی بەسەرۆكایەتیی پڕۆفیسۆر (شین نیشیاما) بەڕێوەدەچێت.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوە كرد، كاركردنی تیمەكان لە ماوەی هەفتەیەكدا، بەرهەمی زۆر باشی هەبووە و شتی دەگمەن و گرنگ لە شوێنەوارەكەدا دۆزراونەتەوە كە هاوشێوەیان لە عێراق و كوردستاندا نییە.
مێژووی شوێنەوارەكە لە سەردەمی چاخی بەردینی نوێوە دەست پێدەكات تا سەردەمی ئیسلامیی، كە تێیدا پاشماوەی بیناو كۆڵان و شوێنی ناشتنی مردووان دەركەوتووە.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی بەڕێوەبەرێتیی شوێنەواری سلێمانی و تیمی زانكۆی چوبۆی ژاپۆنیی كردووە و پشتیوانیی پارێزگاشی بۆ دووپاتكردوونەتەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستوون.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

https://t.me/slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28