بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

یادی 239ساڵه‌ی دروستكردنی سلێمانی به‌رز ڕاده‌گیرێت


ئه‌مڕۆ یادی 239  ساڵه‌ی ته‌مه‌نی شاری شاران سلێمانی،به‌كۆمه‌ڵێك چالاكی جۆراوجۆرله‌ چه‌ندان شوێنی ناوشاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی و قائیمقامیه‌تی ناوه‌ندی سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و ده‌زگای كوردسات،ئه‌ركی به‌ڕێوه‌چونی یاده‌كه‌یان گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ جوانترین شێوه‌ ئه‌م یاده‌ به‌رز ڕابگیرێ.

هه‌رله‌م یاده‌دا چالاكی جۆراوجۆری وه‌ك پێشانگای شێوه‌كاری و فۆتۆگرافی و ئه‌سپ سواری و شانۆو موزیك و خواردنه‌ جۆراوجۆره‌ ڕه‌سه‌نه‌كانی سلێمانی نمایش ده‌كرێت.

له‌ساڵی 1784زاینی له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ، ئیبراهیم پاشای بابان بناغه‌‌ی شاری سلێمانی دانا، كه‌خۆی ده‌بینیه‌وه‌ له‌ دروستكردنی سه‌رای سلێمانی و مزگه‌وتی گه‌وره‌ و بازاڕ و قه‌یسه‌ری و چه‌ندان گه‌رماو و خان، كه‌ ئه‌مانه‌ بوونه‌ سه‌ره‌تای بونیادی شارێكی زیندوو،دواتر سلێمانی به‌ره‌و فراوانی زیاتر چوو تا ئه‌مڕۆ شارێكی دره‌وشاوه‌ی ناوچه‌كه‌یه‌ و هه‌ر به‌و گه‌شاوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28