بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد


ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی 6/8/2024  خولی راهێنانی ڕاهێنەران بۆ ئامادەكردنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد

 

بە ئامادەبونی شاهۆ عوسمان” جێگری پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی لیژنەی ئۆپەراسیۆنەكانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و شوان جەبار بەرێوەبەری ئاماری سلێمانی و یاریدەدەری سەرۆكی ژووری ئۆپراسیۆنی هەرێمی كوردستان و مامۆستا نەژاد عەبدوڵا یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی هۆڵی شەهید شەوكەوتیان كرد ، كە ژمارەیەك مامۆستا بەشدار دەبن لە خولی ڕاهێنان بەمەبەستی ئامادەسازی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی كوردستان،

 

هەروەها بە ئامادەبونی بەڕێز محمود عوسمان معروف بەرێوەبەری جێ بە جێ كار لە هەرێمی كوردستان و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا تریفە محمد عبداللە بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات سەردانی هۆڵی ئامادەیی سلێمانی كچانیان كرد بۆ ئەو مەبەستە.

ئەمرۆ دەستپێكی خولی راهێنانی ڕاهێنەرانە بۆ ئامادەكردنی (٧٧٦٩) توێژەرە لەسەر ئاستی عێراق كە لە نزیكەی (١٨٨) هۆڵ ئامادەكاریەكان دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی (٣٤٩٨) كەس راهێنان دەكەن بۆ ئامادەكردنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان كە لە قۆناغی دوو بە سێ قۆناغ دەڕوات.

 

 قۆناغی یەكەم لە مانگی (٩) دەستپێدەكات،  ژمارە لێدانی گەمارۆسازی و ژمارە لێدانی بیناكانە كە دوو مانگ دەخایەنێت دواتر پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆرمی خێزانە دواتر كۆتا قۆناغی پرۆسەی ژماردنی تاك واتە سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراقە كە بڕیارە لە مانگی (١١) ئەنجامبدرێت، ئەم پرۆسەیە بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و پەروەردەی قەزاكان بەرێوەدەچێت.

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05
په‌نجا و شه‌شه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد به‌ڕێوه‌چوو
2026-01-05
سلێمانی ،كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی شاری كتێب
2026-01-05
سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا
2025-12-22
سلێمانی، كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵ و خۆراك
2025-12-22
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە سێیەمین دیداری گەنجی سەدە
2025-12-22
یازده‌یه‌مین دیداری پڕۆژه‌ی نیشتمانیی بۆ دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-22