
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی كارەبا لە سنوری پارێزگای سلێمانی، سهرله بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سڵیمانی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی كرد و لەلایەن هەریەك لە ئەندازیار ئەنوەر حمە سەعید بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری كۆنترۆلی كارەبای سلێمانی پێشوازی كرا
لە دانیشتنێكدا بەووردی لەلایەن هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی پلان و بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا بەسەر ناوچە و گەرەك و فیدەرەكان تاوتوێ كرا، جەخت كرایەوە لەسەر دادپەروەری لەدابەشكردنی ئەو بڕە كارەبایەی كە لەبەردەستی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانیدایە تا ئەو كاتەی كە ئەم بارودۆخە نەخوازراوەی ناوچەكە تێپەڕدەبێت و دۆخی كارهبا ئاسایی دهبێتهوه.جێگری پارێزگری سلێمانی وتیشی لەداهاتوودا هەر بڕیاڕێک لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی سلێمانی پێویست بێت،بڕیاری لێ ئەدەین






