بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

له‌ سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 3 تۆن خواردن و مه‌وادی ماوه‌ به‌سه‌رچوودا ده‌گیرێت


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردن و مه‌وادی ماوه‌ به‌سه‌رچوودا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كانیشی ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شكان بۆ ڕێگری كردن له‌ مه‌واد و خواردنی به‌سه‌رچوو ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 3 تۆن خواردن و مه‌وادی ماوه‌ به‌سه‌رچوودا گیرا.

ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری ته‌ندروستی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 2 تۆن زه‌یتون دا گیرا كه‌ پاش ئه‌وه‌ی دوو جار پشكنینی بۆ كرا ده‌ركه‌وت شیاو نیه‌ بۆ خواردن ، ووتیشی له‌ چه‌ند شوێنێكی تری شاری سلێمانی و له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانیان توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر بڕێكی خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو كه‌ له‌ نێوایانیاندا بڕێكی زۆر ماستی تێدابوو كه‌ ئه‌ویش پاش پشكنین ده‌ركه‌وت گونجاو نیه‌ بۆ خواردن.

ئازاد نه‌بی ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و مه‌وادانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوبراوه‌ وه‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌، داواشی كرد له‌ هاووڵاتیان له‌ هه‌ر شوێنێك گومان له‌ بوونی خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو ده‌كه‌ن لیژنه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17
جێگری پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی پێشەنگی ئاشتی پێبەخشرا
2024-02-08
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لەسزای دواكەوتنی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل دەردەكات
2024-02-07
رێكاری پێویست بۆ پرۆژەی هەژماری من لەسنووری پارێزگای سلێمانی دیاریدەكرێت
2024-01-24
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لەكونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور دەكات
2024-01-24