بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگاری سلێمانی و باڵیۆزی سویسرا كۆبوونەوە


 

 

ئەمرۆ 19ی ئازاری 2017، سەردار قادر ل.پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد لە باڵیۆزی سویسرا  لە عەمان كە هاوكات نێردەی دیپلۆماسی  ئەو وڵاتەیە بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان، لەدیدارێكدا باسی هەماهەنگی هەردوولا كراو  پارێزگاری سلێمانیش داوای كرد سویسرا لەچەند رووییەكەوە پشتیوانی لە ئیدارەی  سلێمانی بكات.

 

لەسەرەتای دیدارەكەدا پارێزگاری سلێمانی كورتەیەكی لەبارەی پارێزگای سلێمانییەوە خستەروو، پاشان ئاماژەی بە كاریگەرییەكانی شەڕی داعش و هاتنی ئاوارەكان و  قەیرانی دارایی كرد لەسەر خاوكردنەوەو لاواز كردنی خزمەتگوزراییەكان و  گەشەپێدانی پارێزگاكە و   و داوای كرد بەوپێیەی سویسرا وڵاتێكە لەبواری خزمەتگوزاری گشتیدا جێ دەستی دیارە لە وڵاتانی هەژارو كەم دەرامەت هاوكاری هەرێمیش بكەن بەتاییەت هاوكاریكردنی خێزانە  كەمدەرامەتەكان.

 

پارێزگار لەتەورێكی تردا باسی كەموكوڕییەكانی سیستمی ئیداری هەرێمی كرد بەتایبەت ئیدارەو سیستمی بانكی و داوای كرد سویسرا  وەك وڵاتێكی پێشكەوتوو لەبواری  سیستمی بانكی دا  هاوكار ی هەرێم و سلێمانی بكەن بۆ پێشخستنی ئەو بوارە.

 

هەروەك پارێزگار  هیوای خواست  لەگەڵ سویسرا كار بكرێ‌  بۆ گواستنەوەی ئەو كلتوری ئارامی و سەقامگیرییەی لەو وڵاتە هەیە و نەوەی نوێی لەسەر پەروەردە بكرێت.

 

لەلای خۆشیەوە باڵیۆزی سویسرا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە بۆ یەكەم جارە سەردانی سلێمانی دەكات و رۆڵی پێشمەرگەی لە شەڕی تیرۆردا بەرز نرخاندوو  دەستخۆشی لەهاووڵاتیان و حكومەتی هەرێم كرد كە ژمارەیەكی زۆر ئاوارەیان لەخۆ گرتووەو پەنا داوە.

خۆشحاڵی خۆشی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای سلێمانی دەربڕی.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی بەشداری كرد لە مەراسیمی خەڵاتی قەڵەمی زێرینی جەمال نەبەز
2025-10-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی ئامادەکارییەکانی نێکست ستێپی کرد
2025-09-19
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەکردنەوەی تەلاری نوێی ئامادەیی سەڵاحەدینی کوڕان
2025-09-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەڕۆژی نمایشکردنی بووتکامپی گرین تێک
2025-09-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێزان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی (DONGJIN GROUP)ی چینی و تیمی هاوڕێی
2025-09-16
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەسەرۆکی ئینستیتوتی کوردستان
2025-09-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێزان گروپی کەشکۆڵ لەزانکۆی ئەمریکی لەعیراق/ سلێمانی
2025-09-16
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەیەکەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتیی پەرستیاران و کارمەندانی تەندروستیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەڕێوڕەسمی چلەمین خولی دەرچووانی زانكۆی سلێمانیدا
2025-09-12
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کولتووریی و ئابوورییەکان کرا
2025-09-12
پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی دیداری نێکست ستێپ بۆ هەماهەنگیی و ڕێپیشاندانی خوێندکارانی دواقۆناغی ئامادەییەکان دەکات
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەیادی مەولود
2025-09-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە جەمال مەلا سەعید، خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری پرسی کورد
2025-09-10
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەدیداری شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکیی عیراقیی
2025-09-10