بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری پشووەكانی نەورۆزی ڕاگەیاند


بەپێ‌ ی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی پشووەكانی جەژنی نەورۆزدا 70 منداڵی كوڕو 68 منداڵی كچ لە سلێمانی دایكبوون، لەبەرامبەریشدا سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان هەبوە كە دوانیان بە ڕووداوی هاتوچۆ و یەك حاڵەتیشیان بەڕووداوی كەوتنە خوارەوە بووە.

ئامارەكان لە هەر چوار ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا تۆماركراوە واتە ڕۆژانی 21-24/3/2017 لەناو هەریەك لە نەخۆشخانەكانی وەك: فریاكەوتنی خێرای نەشتەرگەری، منداڵبوون، سوتاوی لە شاری سلێمانی.

بەپێی هەمان ئامار، 30 حاڵەتی برینداربوون بە ڕووداوەكانی هاتوچۆ و 14 برینداری شەڕو پێكدادان و شەڕە چەقۆ و 14 برینداری كەوتنە خوارەوەو  31 ڕووداوی جیاجیا هەبوە كە لەناو نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خێرای نەشتەرگەریدا تۆماركراوە.

هەروەها لەو ماوەیەدا سێ‌ هەزارو 44 نەخۆش سەردانی هەمان نەخۆشخانەیان كردوە، لەو ڕێژەیەش سێ‌ سەدو 21 كەسیان داخڵكراون و ماونەتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری زیاتر.

لەهەمان ماوەدا سەدو 12 كەس بەڕووداوە جیاجیاكانی سووتان سەردانی نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكارییان كردوە، لەو ڕێژەیەش 7 نەخۆشیان داخڵی ناو نەخۆشخانەكە كراون و ماونەتەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی زیاتر. 



هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

سلێمانی ،كۆتایی به‌ خولێكی وته‌بێژی هات
2025-06-04
له‌ شاری سنه‌،ڤستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر،پێشوازی له‌ وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌وه‌فدێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد
2025-05-27
سلێمانی،یه‌كه‌مین پێشانگای كارسازی كرایه‌وه‌
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی ،سه‌ردانی پرۆژه‌ی سنه‌ سه‌نته‌ری كرد
2025-05-22
سنه‌ ، كۆبوونه‌وه‌ی ئابوری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2025-05-21
سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-04-29
پارێزگاری سلێمانی، به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی واژوكردنی گرێبه‌ستی ستراتیژی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای بازیان
2025-04-28
ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزی تێده‌په‌ڕێت
2025-04-24
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌ڕاوێژكارانی دامه‌زراوه‌ی فامیلی سێرچ كرد
2025-04-24
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات
2025-04-24
دادگای به‌رایی، له‌ قه‌زای ماوه‌ت كرایه‌وه‌
2025-04-24