بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

وه‌زیری ته‌ندروستی هۆشداری ده‌دات


وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم هۆشداری ده‌داته‌ كۆمپانیاكانی ده‌رمان و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،بڕیاریداوه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ستیكه‌ر له‌ ده‌رمان نه‌دات ڕیوشوێنی یاسا یی له‌ گه‌ڵدا ده‌گرنه‌ به‌ر.

د. ڕیكه‌وت حه‌مه‌ ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تؤڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت ،به‌ڕێوه‌به‌ری كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان له‌گه‌ڵ نه‌قیب و سه‌رۆكی لقه‌كانی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان بڕیاریداوه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ستیكه‌ر له‌ ده‌رمان نه‌دات ڕێكاری یاسایی له‌گه‌ڵدا بگیرێته‌ به‌ر .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری پێكهێنانی دوو لیژنه‌ی تایبه‌تیان داوه‌ بۆ به‌دواداچوونی ده‌رمانخانه‌ نایاساییه‌كان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ستیكه‌ریان له‌سه‌ر نیه‌ و سه‌رچاوه‌كانیان نادیاره‌.

وه‌یری ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ڕێوشوێنی توندییان بۆ له‌ ناوبردنی ده‌رمانی ساخته‌ له‌ناو بازاڕه‌كان گرتۆته‌به‌ر.

 

 

وه‌رگیراوه‌:snn


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17
جێگری پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی پێشەنگی ئاشتی پێبەخشرا
2024-02-08
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لەسزای دواكەوتنی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل دەردەكات
2024-02-07
رێكاری پێویست بۆ پرۆژەی هەژماری من لەسنووری پارێزگای سلێمانی دیاریدەكرێت
2024-01-24
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لەكونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور دەكات
2024-01-24