بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لەشاری سلێمانی كۆنفرانسێكی زانستی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو


بەمەبەستی پێشخستن و گرنگیدان بە بواری جوانكاری لەكەرتی تەندروستیدا، كۆمەڵەی نەشتەرگەری جوانكاری لەشاری جوان لە سلێمانی كۆنفرانسێكی زانستی نێودەوڵەتی دوو ڕۆژەی ڕێكخست.

كۆنفرانسەكەش بەئامادەبوونی د. ڕێكەوت حمە ڕەشید وەزیری تەندروستی و د. میران محمد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراوانی تری تەندروستی و ژمارەیەك لەپسپۆڕانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو.

لە لێدوانێكیدا د.میران محمد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری نەخۆشییەكانی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لە سلێمانی خستەڕوو و ڕایگەیاند:" ساڵانە نزیكەی ١٩٠٠٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكان دەكات و لەوانەش نزیكەی ٦٠٠ كەسیان بە ڕووداوی سووتان و هەزار نەخۆشی تریشیان بەهۆكاری چاككاری و جوانكاری سەردانیان كردوە ".

د.میران وتیشی: ساڵانە لەناو نەخۆشخانەكانی سلێمانیدا نزیكەی ١٢٠٠ نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت لە بەشی نەشتەرگەری جوانكاری، لەو ڕێژەیەش نزیكەی ٨٠٠ حاڵەتیان بۆ چاككاری و جوانكارییەو نزیكەی ٢٥٠ شیان بۆ توشبوانی شێرپەنجەو نزیكەی ٥٠٠ نەشتەرگەریشیان بۆ حاڵەتەكانی سووتان و نزیكەی ١٠٠ نەشتەرگەری تریشیان بۆ نارێكی زگماكی مناڵان ئەنجام ئەدرێت.

د. شاخەوان عەبدوڵا سكرتێری لقی سلێمانی پزیشكانی نەشتەرگەری جوانكاری  لەبارەی كۆنفرانسەكەو گرنگیەكانی لەلێدوانێكی تایبەتدا بەسایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: كۆنفرانسەكە لەسەر ئەركی كۆمەڵەی پزیشكانی نەشتەرگەری جوانكاری كوردستان لە سلێمانی  سازكراوەو چەند تەوەرێكی زانستی لەخۆدەگرێت لەبواری جوانكاری و چاككاری لەبەشی سوتاویدا بە میوانداری چەند پزیشكێكی پسپۆڕی بەریتانی و ژاپۆنی لەگەڵ بەشداری كردنی پزیشكانی ناوخۆیی لە پارێزگاكانی هەرێم.

لەدرێژەی قسەكانیدا لەبارەی گرنگی كۆنفرانسەكەوە ئەو پزیشكە وتیشی:یەكێكە لەو هەنگاوانەی كە كەسود لەئەزمونی دەوڵەمەندی پزیشكانی تری پێش خۆمان وەردەگیرێت بۆ پێشخستنی بواری جوانكاری لە كوردستان، لەهەمانكاتدا بەراوردێك دەبێت  بە ئەزمونی وڵاتانی پێشكەوتوو كەوا لەكوێی پێشكەوتنە تەندروستیەكانداین لەبواری جوانكاریدا، هەروەها بەهۆیەوە دەتوانین شان بەشانی پزیشكانی وڵاتانی پپێشكەوتووی دونیا ئەزمونی خۆمان نیشان بدەین.
له‌ سایتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌



هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەڕۆژی نمایشکردنی بووتکامپی گرین تێک
2025-09-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێزان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی (DONGJIN GROUP)ی چینی و تیمی هاوڕێی
2025-09-16
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەسەرۆکی ئینستیتوتی کوردستان
2025-09-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێزان گروپی کەشکۆڵ لەزانکۆی ئەمریکی لەعیراق/ سلێمانی
2025-09-16
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەیەکەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتیی پەرستیاران و کارمەندانی تەندروستیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەڕێوڕەسمی چلەمین خولی دەرچووانی زانكۆی سلێمانیدا
2025-09-12
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کولتووریی و ئابوورییەکان کرا
2025-09-12
پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی دیداری نێکست ستێپ بۆ هەماهەنگیی و ڕێپیشاندانی خوێندکارانی دواقۆناغی ئامادەییەکان دەکات
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەیادی مەولود
2025-09-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە جەمال مەلا سەعید، خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری پرسی کورد
2025-09-10
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەدیداری شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکیی عیراقیی
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعیراق و تۆماسۆ سانسۆن کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لەهەرێمی کوردستان
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە دیداری ناساندنی پڕۆژەی ڕێگای سەوز
2025-09-10
له‌ خزمه‌ت ژینگه‌پارێزاندا
2025-08-04