بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی..كارەكانی كۆگای دەرمانی هەرێم ڕیكدەخرێتەوە


كارەكانى ڕێكخستنه‌وه‌ی  كۆگای دەرمانی هەرێم لە پارێزگای سلێمانی لە ماوەكانی ڕابردوودا دەستی پێكردوە و بەهاوكاری لەگەڵ پزیشكانی دەرمانسازو كارمەندانی كۆگای دەرمانی هەرێم لەشاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت، لەپێناو پەیڕەوكردنی زیاتری هەنگاوەكانی سەلامەتی دەرمان و پاراستنیدا بە باشترین ڕێگای زانستی.

ئامانج لە ئەنجامدانی وەها هەنگاوێكیش بۆ ئەوەیە بەشێوەیەكی باشترو زانستی تر دەرمان كۆگا بكرێت، تاوەكو بتوانرێت دەرمانێكی سەلامەتتر بگەیەنرێتە ناو نەخۆشخانەكان و دەستی نەخۆش لەشاری سلێمانیدا.

ڕۆژی 29/07/2017 بۆ ئەو مەبەستە د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، كۆگای دەرمانی هەرێمی لەشاری سلێمانی بەسەركردەوە، لەنزیكەوە سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی د.ڕێنازو پزیشكانی دەرمانسازو كۆی گشتی كارمەندانی كۆگای دەرمان كرد بۆ دڵسۆزی و هەوڵە بەردەوامەكانیان لەپێناو ڕێكخستنەوەى كارەكانی كۆگاگە و جێبەجێكردنی زیاتری مەرجەكانی سەلامەتی دەرمان لەكاتی كۆگاكردنیدا.

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09