بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون پشتیوانی کوردانی شاری جزیری دەکات


پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون پشتیوانی کوردانی شاری جزیری دەکات :
لە نووسینێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی ، د. ئاسۆ فەرەیدوون دەڵێت : جزیری بۆتان ئەو شاهیدیە ئەدات ، کورد بە ئابلۆقەدان یەخسیرناکرێت و تەسلیم نابێت . هاوکات تەکید لە گوتەیەکی هاوسەرۆکی پارتی گەلانی دیموکراتی سەڵاحەددین دەمیرتاش دەکاتەوە : دەتوانن ڕێگەمان پێبگرن ، بەڵام ناتوانن ڕێکردنمان لێ بسەننەوە .
ئەو بڵاوکراوەی پارێزگاری سلێمانی لەکاتێکدایە کە هێزەئەمنیەکان و سوپای تورکیا ، ماوەی هەفتەیەکە ئابلۆقەی شاری جزیریان لە باکووری کوردستان داوە و هاتووچوونیان لە هاوڵاتیانی ئەو شارە قەدەغەکردووە .
دەقی نوسینەکەی پارێزگاری سلێمانی :
دەتوانن ڕێگەمان پێبگرن ، بەڵام ناتوانن ڕێکردنمان لێ بسەننەوە !
(سەلاحەدین دەمیرتاش )
دەمێکە ڕێگرن لە مافمان ، لە ئازادیمان ، ڕێگرن لە کوردبوونمان ، لە ژیانمان و لە ئاوەدانیمان .. ئێمەی کورد ڕاهاتووین ، بەرگەی هەر ئابلۆقەیەک دەگرین کە دەخرێتە سەر نیشتمان و شار و دێمان .. ئیرادەی کوردبوونمان لەوەدایە کە توانای شکاندنی ئابلۆقەدانمان هێندە بەرزە ، لە مێژووماندا ڕووی نەداوە ، کورد بەهۆی ئابلۆقەدانەوە شکستی هێنابێت .. شایەتی ئەو ڕاستیە مێژووییەمان زۆرە : قەڵای هەولێر شاهیدە ، چیای قەندیل و شاری کۆبانی شاهیدە ، ئابلۆقەی ئابووری سەرهەرێمی کوردستان شاهیدە کە هاوکات بەبارگرانی جەنگی دژ بە داعش ئابلۆقەی سەرمان پێ دەنێتە ساڵی دووەمەوە ، ئەمڕۆش جزیری بۆتان هەمان ئەو شاهیدیە ئەدات ، کورد بە ئابلۆقەدان یەخسیرناکرێت و تەسلیم نابێت . وەک برای ئازیزمان سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت : دەتوانن ڕێگەمان پێ بگرن ، بەڵام ناتوانن ڕێکردنمان لێ بسەننەوە .


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28