بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

له‌ سلێمانی ڕێگه‌ به‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند خواردنێك نادرێـت


به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌ گرتن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئارد و برنجی بایعی كه‌ مانگانه‌ له‌ ڕێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه‌ به‌ سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێـت له‌ مه‌ودوا ته‌نیا به‌ ڕه‌زامه‌ندی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕێگه‌ ده‌درێت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی .

به‌ختیار عبدالرحمان قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ پێناو پاراستنی نرخی برنج و ئاردی بایه‌عی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ دیوان قایمقامیه‌ت كۆبۆوه‌ ،له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ فراوانی باس له‌ چۆنێتی دابه‌ش كردنی به‌شه‌ خۆراكی هاووڵاتیا ن كرا له‌لایه‌ن بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه‌ كه‌ مانگانه‌ به‌ سه‌رهاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت ، به‌هۆی باش نه‌بونی جۆری خۆراكه‌كان به‌شێكی زۆری هاوڵاتیا ن به‌شه‌ خۆراكی خۆیان ده‌فرۆشنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی بازرگانی پێوه‌ بكرێت له‌ نێوان پارێزگاكان  و زۆرجار ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌.

دوای گفتوگۆ كردن له‌ باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئارد و برنجی بایعی بڕیاردرا له‌ مه‌ودوا ته‌نیا به‌ ڕه‌زامه‌ندی قایمقامی سلیمانی ڕێگه‌ بدرێت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ، له‌گه‌ڵ دابینكردنی ئاردی پێویست به‌ ڕه‌زامه‌ندی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ئاژه‌ڵ بۆ كارگه‌كانی ئالیك به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی عه‌له‌ف بۆ جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی .


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17