بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

له‌ سلێمانی چه‌ندین شوینه‌واری مێژووی نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه‌


له‌ پێناو پاراستنی سیمای كه‌لتوری شاری سلێمانی هه‌ندێك له‌ بیناو باڵه‌خانه‌ و خانووه‌كانی سنوری شاری سلێمانی نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا 14 خانوو كڕدراون و بوون به‌ موڵكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی .

له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی شاری سلێمانی و ئه‌و بینا و باڵه‌خانانه‌ی سیمای كه‌لتوریان پێوه‌ دیاره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 19/12/2015 له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا خانووی سۆفی كه‌ریم كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی سابونكه‌رانی شاری سلێمانی وه‌كو شوێنێكی كه‌لتوری كراییه‌وه‌.

له‌ وباره‌ییه‌وه‌ هاشم عبدالله‌ به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند:" نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ بیناو باڵه‌خانانه‌ بۆ پاراستنی ئاسه‌وارو كه‌ڵتوری كورد و ئاشناكردنی نه‌وه‌ی نوێ یه‌ جێ ی بایه‌خه‌ و گرنگی مێژووی خۆی هه‌یه‌ ، ووتیشی له‌ سه‌ر بوودجه‌ی پارێزگای سلێمانی تا ئێستا 14 خانوو كڕدراون و بوون به‌ موڵكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌واری سلێمانی و بڕیاره‌ له‌ داهاتوودا نۆژه‌نبكرێنه‌وه‌ وه‌كو شوێنێكی ئاسه‌واری بۆ نمایشكردنی كارو چالاكی هونه‌ری و ڕۆشنبیری به‌كاربهێنرێن .

هاشم عبدالله‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو كه‌ ئه‌و 14 خانووه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ توانراوه‌ ته‌نها چواریان نۆژه‌نبكرێنه‌وه‌ ئه‌وانیش خانووه‌كانی (سۆفی  كه‌ریم ، ئوتێل فه‌ره‌ح ، حاجی ڕه‌شیدی عوسمان چاوه‌ش ، عه‌لی مامه‌ شێخ)  كه‌ له‌ ئێستادا ته‌واو بوون بوون به‌ موڵكی گشتی و كراوه‌ییه‌ به‌ڕووی هاووڵاتیاندا.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17