قائیمقامی سلێمانی داوا له بریكاره‌كانی خۆراكی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات له ڕۆژی شه‌ممه‌وه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی سلێمانی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی هه‌ردوو پسوڵه‌ی نه‌وتی ژماره (24-25)، ئاشكراشی ده‌كات له هه‌مان ڕۆژه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی پسوڵه‌ی نه‌وتی ژماره 24، به‌ختیار عبدالرحمان قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ڕایگه‌یاند داوا له بریكاره‌كانی خۆراك ده‌كه‌ین له ڕۆژی 26/12/2015 و ڕۆژانی دوایی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی سلێمانی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی هه‌ردوو پسوڵه‌ی نه‌وتی ژماره (24-25) ، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات بڕی پێویستی نه‌وت بۆ پسوڵه‌ی ژماره 24 ئاماده‌یه و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پسوڵه‌كه به ده‌ستی هاووڵاتیان ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی ،
قائیمقامی سلێمانی ووتیشی سه‌ره‌تا پسوڵه‌ی ژماره 24 دابه‌ش ده‌كرێت پاش ئه‌وه له داهاتووشدا پسوڵه‌ی ژماره 25 به هه‌مان شێوه دابه‌ش ده‌كرێت ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد وه‌ك هه‌میشه له ناوچه سارده‌كان و گه‌ڕه‌گه هه‌ژار نشینه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات .