بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

زیره‌كی چی یه‌؟ و زیره‌كترین نه‌ته‌وه‌ له‌ جیهاندا كێن؟


ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه‌ زیره‌كه‌ له‌ چاره‌سه‌ری بابه‌ته‌كان و ئه‌و كه‌سه‌ زیره‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ووشه‌كان و ئه‌و كه‌سه‌ زیره‌كه‌ له‌ دیاری كردنی خواسته‌كانی، و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و زاراوانه‌ی حاڵه‌تێكی به‌هێزی كه‌سه‌كه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ بوارێكی تایبه‌تی زیره‌كی دا.به‌ڵام پێش ده‌رخستنی جۆره‌كانی زیره‌كی، واتای زیره‌كی چییه‌ و جۆره‌كانی چین؟

ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌كی دیاری كراوی زیره‌كی بكه‌ین ده‌بێت سوود وه‌ربگرین له‌ جۆره‌ زۆره‌كانی، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێن زیره‌كی كۆمه‌ڵێكه‌ له‌ توانای عه‌قڵی و بیره‌وه‌ری كه‌ هه‌ندێ كه‌س هه‌یه‌تی و جیایان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ كه‌سانی دیكه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌ تواناتر ده‌رده‌كه‌ون له‌ كه‌سانی ده‌وروبه‌یان.

جۆره‌كانی زیره‌كیش زۆرن له‌وانه‌:-

- زیره‌كی له‌ ڕووی به‌كارهێنانی ووشه‌: نیشانه‌كانی ته‌ركیزكردن له‌سه‌ر ووشه‌كان زیاتر وه‌ك له‌ وێنه‌كان و كه‌سه‌كان. چێژ وه‌رگرتن له‌ گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كان ، قسه‌كردن به‌ شێوه‌یه‌كی جوان له‌ لێدوانه‌ جۆرا و جۆره‌كاندا.

- زیره‌كی بینینی (شوێنی) نیشانه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ ئاره‌زووی وێنه‌كێشان یان نووسینی شتی (نا رێك)ی هه‌یه‌، واتا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌ری ببڕێت له‌ ڕووی وێنه‌كێشان ، دروستكردنی شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌ری ئه‌بڕێت.

- زیره‌كی بیركاری : له‌ نیشانه‌كانی توانای ئه‌نجامدانی ڕێو و شوێنه‌ ژمێریاریه‌كان به‌ خێرایی له‌ كۆكردنه‌وه‌ ، لێكدان ، لێده‌ركردن، دابه‌شكردن.

- زیره‌كی جه‌سته‌یی (جوڵه‌یی) : نیشانه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ به‌ ئاسانی فێرده‌بێت كاتێك ئامێرێك یان مه‌كینه‌یه‌كی ده‌ست ده‌كه‌وێت و ده‌ست ده‌كات به‌ ئیش پێكردنی به‌ بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تر فێری بكات.

- زیركی ڕه‌وشتی : كه‌سه‌كه‌ سۆز و ویژدان ، ڕێزگرتن و لێبورده‌یی و یه‌كسانی به‌كارده‌هێنێت له‌ ژیانیدا.

 

له‌ ساڵی 2012 وه‌ هه‌تا ئه‌م رۆژه‌دا زیره‌كترین نه‌ته‌وه‌ ئه‌مانن:-

بۆ منداڵان پله‌ی (25) یه‌كه‌می جیهاندا:له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا ووڵاتی ژاپۆن دێت پاشان ئه‌مریكا ، شنغهای-چین ، كۆریا ، چین تایبیه ، ئه‌ڵمانیا ، فه‌ره‌نسا ، ڤێتنام ، ڕوسیا ، به‌ریتانیا ، پۆڵه‌ندا ، كه‌نه‌دا ، ئیتاڵیا ، ئوسترالیا ، سنگافۆره‌ ، توركیا ، هۆنگ كۆنگ ، هۆڵه‌ندا ، به‌لجیكا ، ئیسپانیا ، سویسرا ، كۆماری تشیك ، تایلاند ، نیوزله‌ندا ، فنله‌ندا.

 

بۆ كه‌سانی سه‌رو ته‌مه‌نی منداڵی له‌ جیهاندا له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا : ئه‌مریكا ، ژاپۆن ، ئه‌ڵمانیا ، ڕوسیا ، به‌ریتانیا ، ئێرله‌ندا ، كه‌نه‌دا ، ئوسترالیا ، پۆڵه‌ندا ، فه‌ره‌نسا ، هۆڵه‌ندا ، سوید ، فنله‌ندا ، كۆریا ، ئیتاڵیا ، كۆماری تشیك ، به‌لجیكا ، نه‌مسا ، دانمارك ، نه‌رویج ، ئیسپانیا ، سلۆڤاكیا ، ئێرله‌ندای باكوور ، ئه‌ستۆنیا.

 

وه‌رگیراوه‌: سایتی عه‌ره‌بی



هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17