بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

گەورەترین سەنتەری ئۆتیزم لە سلێمانی كرایەوە


 

بە ئامادەبوونی  د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، د.رێكەوت حەمەرەشید وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی کرایەوە.

 سەنتەرەكە یەکێکە لە گەورەترین سەنتەرەكانی  ئۆتیزم لە عێراقداو لە توانایدا هەیە 100 منداڵی توش بوو بەو نەخۆشییە لەخۆی بگرێت.

سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی دەكەوێتە گەڕەكی كارێزەویشكی شاری سلێمانی و لە ساڵی 2014 بەردی بناغەی دانراوەو بەبڕی 1,261,423,000دیناری لەسەر بودجەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بونیاد نراوە.

سەنتەرەكە تایبەت دەبێت بەراهێنان و پەروەردەكردنی ئەو منداڵانەی توشی نەخۆشی ئۆتیزم بوون.

لەمیانی كردنەوەی سەنتەرەكەشدا پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: 32 توێژه‌ریان بۆ ماوه‌ی 6 مانگ دامه‌زراندووه‌ بۆ ئەوەی وه‌ك خۆبه‌خشێك له‌و سه‌نته‌ر خزمه‌ت بكه‌ن.
بە پێی ئامارەكان ژمارەی ئەو منداڵانەی توشی نەخۆشی ئۆتیزم بوون، لە هەرێم كوردستان نزیكەی 700 منداڵەو لەو ژمارەیەش لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 200 منداڵ توشی ئەو نەخۆشییە بوون.
نەخۆشی ئۆتیزم(خود تەنیای) نەخۆشییەكی ژیرییە و منداڵانی توشبوونی ئەم نەخۆشیە تواناكانیان بۆ گەشەكردنی سروشتی لە رووی ژیری و كۆمەڵاییەتییەوە لە دەست دەدەن، تا ئێستا هۆكاری راستەقینەی ئەو نەخۆشیە نەدۆزراوەتەوە و چارەسەرەكانیشی زۆر زەحمەتە.
بەپێی لێكۆڵَینەوەكانیش لە هەر هەزار منداڵ ئەگەری توشی بوونی پێنج منداڵ بەو نەخۆشییە هەیە.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02