د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، نامەیەکی سوپاس و پێزانینی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامەدەوە پێگەیشت، لەبەرامبەر پشتیوانی و زەمینەسازیی کردن لە پەرەپێدانی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردوو پارێزگاداو پێشوازی و میوانداریکردنی وەفدی فەرمییان، کە لە چەند هەفتەی رابردوودا سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردبوو.