بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

قائیمقامیه‌تی سلێمانی: نزیكه‌ی 17 تۆن مه‌وادی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێن


له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا نزیكه‌ی 17 تۆن مه‌وادی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو ده‌برێن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی بڕیاری له‌ ناوبردنی دراون.

به‌ پێ ی ڕاپۆڕتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست سایتی پارێزگای سلێمانی كه‌وتووه‌: له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له‌ به‌رواری 15/12 تا وه‌كو 31/12/2015 بڕی 17 تۆن و 200 كیلۆگرام مه‌وادی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ ناوبراون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ (خالید محه‌مه‌د) سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن ڕایگه‌یاند: ئه‌و بڕه‌ مه‌وادانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ناوبراوه‌ پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و ئاساییشی ئابووریه‌وه‌ ده‌ستی به‌سردا گیراوه‌ و هه‌ندێكیشیان له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی بووه‌.

له‌باره‌ی جۆری مه‌واده‌كانه‌وه‌ (خالید محه‌مه‌د) ووتی : جۆری مه‌واده‌كان بریتیین له‌ (شیره‌مه‌نی ، خۆراك و مه‌وادی جوانكاری ، سلیكۆن و ئاوی ڕادێته‌ر ، له‌ گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌ل و په‌ل و سینی سه‌مونخانه‌كان) كه‌ ده‌كاته‌ 36 هه‌زار و 764 پارچه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو سه‌رجه‌می ئه‌و مه‌وادانه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌ پشكنینی تاقیگه‌ییان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و پاش دڵنیابوون له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ بڕیاری قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون.



هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17