بەئامادەبوونی کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە ڤیستیڤاڵی مۆسیقا و گۆرانی هاوبەشی فەرەنسی-کوردیی، کە لە ڕۆژی جیهانی مۆسیقادا لە شانۆی ڕۆمانی لەلایەن کونسوڵخانەی فەرەنسا و بەهاوبەشی چەند کۆمپانیایەکی بازرگانی و بەپشتیوانی پارێزگای سلێمانی ڕێکخرابوو. تیایدا سێ گروپی میوزیکی کوردی و سێ گروپی میوزیکی فەرەنسی بەشداریان کردبوو، لە وتەیەکدا کونسوڵی فەرەنسا سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی کرد لە بەرامبەر پشتیوانیەکانی بۆ سەرخستنی ئەم ڤیستیڤاڵە نێودەوڵەتییە.