بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بەكارهێنانی بڵندگۆ لەلایەن دوكاندارو ئۆتۆمبێلی فرۆشیاران قەدەغە دەكرێت


 به‌هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان و دروستكردنی ژاوه‌ژاو، قائیمقامییه‌تی سلێمانی به‌كارهێنانی بڵندگۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌لایه‌ن دوكاندار و ئۆتۆمبێل و فرۆشیاران قه‌ده‌غه‌ ده‌كات و سه‌رپێچیكارانیش روبه‌روی سزای یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ (بڵندگۆ) له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ دوكاندار و ئۆتۆمبێل فرۆشیارانی میوه‌ و خۆراك له‌ بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كاندا بووه‌ به‌ دیارده‌ ‌ئه‌مه‌ش بێزاری هاوڵاتیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، قائیمقامی سلێمانی‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی بڵندگۆكانی داوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و پۆلیسی رێكاری (الانظباط) و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر چووه‌ته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

له‌نوسراوێكدا كه‌له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانی/ به‌شی رێكاریی ئاراسته‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كراوه‌ هاتووه‌؛ له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا ده‌ست به‌سه‌ر (119) بڵندگۆدا گیراوه‌ كه‌ بونه‌ته‌ هۆی نانه‌وه‌ی كێشه‌و ئاژاوه‌ و دروستكردنی ژاوه‌ژاو له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، له‌نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو بفه‌رموون به‌ وه‌رگرتنی ئه‌و بڵندگۆیانه‌ی (مكه‌به‌ره‌) ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ بۆ له‌ناوبردنی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند؛ رێگه‌ نادرێت به‌هیچ جۆرێك ئه‌و ئامێرانه‌ له‌ بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ندا به‌كاربهێنرێت و لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانیشی راسپاردووه‌ ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بڵندگۆیانه‌دا بگرێت و سه‌رپێچیكارنیش روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌‌.

پێشتریش ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی شاری سلێمانی گله‌یی و گازنده‌ی خۆیان له‌رێگه‌ی لاپه‌ڕه‌ی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گه‌یانده‌ قائیمقامی سلێمانی و بێزاری گله‌یی خۆیان له‌و دیارده‌یه‌ ده‌ربڕیوه‌ و دوای قه‌ده‌غه‌كردنیان كرد، هه‌ربۆیه‌ قائیمقامی سلێمانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و ئامێرانه‌ی داوه‌.

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17