د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە یادی هونەرمەند حەسەن زیرەک، کە لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری پارێزگای سلێمانی بەبەشداریی هونەرمەندان ڕێکخرابوو، لەم یادەدا کتێبێکی تایبەت بە حەسەن زیرەک کە لەلایەن بەڕێز مەریوان مەسعودەوە ئامادەکرابوو، لەگەڵ بەرهەمێکی ناوازەی حەسەن زیرەک کە لەلایەن بەڕێز د. عەبدوڵڵا جەمال سەگرمەوە ئامادەکرابوو، هەردوو بەرهەمەکەیش لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە پشتیوانیی تەواویان کرابوو؛ بڵاوکرانەوە.
هەر لەم یادەدا؛ یەکەم دانەی کتێبەکە لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە واژوکراو کرایە دیاری بۆ سەر ئارامگای حەسەن زیرەک لە بۆکان.
لە وتەیەکدا پارێزگاری سلێمانی؛ بەهای هونەری ڕەسەنیی کوردیی و بەهرەمەندیی هونەرمەند حەسەن زیرەک و ڕۆڵی هونەری لە گەشەپێدانی کەلتورو نیشتمان و مرۆڤایەتیدا خستەڕوو، سوپاسی هەموو ئەو کەس و دامەزراوانەی کرد کە ڕۆڵیان لەسەرخستنی ئەم یادە شکۆدارەدا هەبووە.