د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا بەشداریکرد لە مەراسیمی ڕێزلێنان لەو ئەندازیارو فەرمانبەرە بەڕێزانەی لە ئەمساڵدا خانەنشین دەبن، چەپکەگوڵی سەرکەوتنی پارێزگای پێشکەشکردن و هیوای بەردەوامی لە بەخششەکانیاندا بۆ خواستن، دواتر لەلایەن سەندیکای تەکنیککارانەوە ڕێزلێنانیان پێشکەشکرا.