وەفدی باڵای پارێزگای سلێمانی بە سەرۆکایەتیی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لەگەڵ وەفدی باڵای پارێزگای کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز پارێزگاری کوردستان، بە ئامادەبوونی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوە.
دوای تاوتوێ کردنی هەموو لێکتێگەیشتننامەکانی پێشتری نێوان هەردوو پارێزگاو بەتایبەتی دوالێکتێگەیشتنی پارێزگاکانی کوردستان و سلێمانی لە شاری سلێمانی لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا، لێکتێگەیشتننامەیەکی کرداریی لەلایەن هەردوو پارێزگارەوە ئیمزا کراو ڕێوشوێنی پێویست بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی و هەماهەنگییە بازرگانیی و مەرزی و پیشەسازیی و گەشتوگوزارو کشتوکاڵ و کارەباو کەلتوریی و زانکۆییەکان دانران.