بەڕێز د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆماری عیراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازیکرد لە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر بوارە خزمەتگوزاریی و کارگێڕییەکان کراو، جەخت لەسەر هەوڵدانی بەردەوام بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە هاووڵاتیان کرایەوە.