بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

گۆڕانكاری له‌ پێكهاته‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا ده‌كرێت


گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ پێكهاته‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا ده‌كرێت و ژماره‌ی لیژنه‌كان له‌ 18 لیژنه‌وه‌ بۆ 9 لیژنه‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌ و قائیمقامی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت مه‌به‌ست لێ ی بۆ دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌كانه‌.

به‌ختیار عبدالرحمن قائیمقامی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كاندا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له‌ پێكهاته‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد بڕیاریانداوه‌ گۆڕانكاری له‌ جۆر و پێكهاته‌ی لیژنه‌كاندا بكرێت و له‌ ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی جارێكی تر ڕێكبخرێته‌وه‌.

قائیمقامی سلێمانی ووتیشی ژماره‌ی لیژنه‌كان له‌ 18 لیژنه‌وه‌ بۆ 9 لیژنه‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌ و هه‌ندێك له‌ لیژنه‌كان ته‌نها كاریان چاودێری كردن ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی سزادانیان نابێت جگه‌ له‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌ك كه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان پێ دراوه‌، ڕاشیگه‌یاند مه‌به‌ست له‌و گۆڕانكاریانه‌ بۆ دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی شێوازی كاركردن و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌.

پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانیان چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌ پێكهاته‌ی لیژنه‌كاندا په‌سه‌ند كران و پێكهاته‌ی نوێ ی لیژنه‌كان به‌م جۆره‌ ڕاگه‌یه‌ندران:-

1. لیژنه‌كانی (نانه‌واخانه‌ و دایه‌نگا و سواڵكردن و ژینگه‌ و بیناسازی و به‌داواداچوون و كۆگاكان و له‌ناوبردن (ته‌له‌ف) سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی نامێنێت و پێویسته‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی خۆیان.

2. لیژنه‌ی (1،2،3،4) ده‌كرێت به‌ لیژنه‌ی چاودێری به‌سه‌ر ئیش و كاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.

3. لیژنه‌كانی (عه‌لوه‌ و سووته‌مه‌نی و موه‌لیده‌كان و به‌نزینخانه‌كان و كارگه‌ی غازه‌كان ) وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌.

4. (3) لیژنه‌ی زیاده‌ڕه‌وی زیاده‌كرێن بۆ لیژنه‌كان ته‌نها بۆ ڕؤژنه‌كه‌یان و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ نامێنێت.

5. لیژنه‌كان هه‌ر (3) مانگ جارێك گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.

6.شوێنی ده‌رچوونی لیژنه‌كان له‌ قائیمقامیه‌ته‌وه‌ ده‌بێت، به‌ پێ ی پێویست ده‌بێت له‌ كاته‌كانی به‌یانیان ، دوای نیوه‌ڕوان و شه‌وان.

7. لیژنه‌ چاودێریه‌كان پێویسته‌ ڕاسته‌وخۆ ڕاپۆته‌كانیان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز قائیمقام بكه‌ن و پێویسته‌ ئیمزای سه‌رۆكی لیژنه‌ و سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی له‌سه‌ر بێت.

8. لیژنه‌ی سووته‌مه‌نی ئه‌ندامێكیان ده‌بێت له‌ لیژنه‌ی باڵادا.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17