بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

مەراسمێك بۆ یادی پێنج ساڵەی تاوانی كۆمەڵكوژیی شەنگال


بەسەرپەرشتیی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی، لە كەمپی ئاشتی لە سنوری ناحیەی تانجەرۆ مەراسیمێك بۆ یادی پێنج ساڵەی تاوانی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان لە قەزای شەنگال بەڕێوەچوو. 
ئەمڕۆ شەممە 3/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاوێژكاری بەڕێز سەرۆك كۆماری عێراق و پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەرۆ و نوێنەری خەڵكی سەربەرزی شەنگال و لایەنە پەیوەندیدارەكان و فەرمانگەكانی سنورەكە و دانیشتوانی شەنگال لە كەمپی ئاشتی، بەشداریی لە یادی پێنج ساڵەی تاوانی كۆمەڵكوژیی شەنگالدا كرد.
پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا پشتیوانیی پارێزگای بۆ خەڵكی سەربەرزی شەنگال و چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش و ئارامیی و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە دەربڕی، داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆیی و عێراقی و نێودەوڵەتییەكان كرد، چارەنووسی 2908 بێسەروشوێنكراوی شەنگال دیاری بكەن.
پارێزگاری سلێمانی وەفا و ڕێزی بۆ شەهیدان و گیانبازیی هەموو لایەنە بەشدارەكانی رزگاركردنی قەزای شەنگال دەربڕی ‌و بە گرنگی زانی هەرچی زووە قەزای شەنگال ‌و ناوچە رزگاركراوەكانی دیكە بە تەواوی ئاوەدان بكرێنەوە.
رۆژی 3ی ئابی ساڵی 2014 رێكخراوی داعش هێرشی كردە سەر قەزای شەنگال ‌و ناوچەكانی دەوروبەری ‌و لە ئاكامی هێرش ‌و پەلاماری دڕندانەی چەكدارانی سەر بەو رێكخراوەدا، زۆربەی دانیشتوانی ناوچەكە ئاوارە بوون، هاوكات ژمارەیەكی زۆری ئێزدییەكان شەهید ‌و بریندار بوون ‌و هەزارانیشیان لێ‌ بەدیل گیران.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی هەواڵ ‌و چالاكییەكانی پارێزگاری سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك فۆڵۆمان بكەن:

https://www.facebook.com/slemanigov/


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28