بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پلانی كاری وزەی بەردەوام


سلێمانی، پارێزگایەكی زیندووەو هەمیشە چاوی لە ئایندەیە، بەدوای نوێبوونەوەو گەشەكردن‌و پەرەپێداندا دەگەڕێت، پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستانە، نەخشێكی تایبەتیی لەسەر نەخشەی هەموو سێكتەرو كایە جیاجیاكان بەدرێژایی ٢٣٥ ساڵی تەمەنی خۆی بەجێ‌ هێشتووە.
بەهەمان شێوەیش بە بایەخەوە كاریكردووە بۆ داڕشتنی پلانی پاراستنی ژینگەو بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەواو كەمكردنەوەی دەردراوە گازییەكانی دەبنە هۆی زیادبوونی پەنگخواردنەوەی گەرمیی، كاردەكات بۆ پاراستنی سروشت‌و زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی‌و پەرەپێدانی ڕیسایكلین‌و بەكارهێنانی وزە نوێكانی دۆستی ژینگە، وەك كاركردن لەسەر بنەما ئەندازەییەكانی پاسیڤ هاوس‌و بەكارهێنانی گڵۆپی لیدو وزەی خۆرو باو هەڵم‌و ئاو و بەكارهێنانی گازی LPG بۆ وزەی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلەكان‌و بایەخدان بە گواستنەوەی گشتیی‌و كەمكردنەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەكان‌و...تاد.
لەم كتێبەدا (پلانی كاری وزەی بەردەوام SEAP) بۆ ساڵی ٢٠١٩خراوەتەڕوو، گرنگیی ئەم پلانە لەوەدایە كە دەبێتە هەوێنی دروستبوونی بیرۆكەی باش‌و دەتوانرێت چەندین پڕۆژە لەم بوارانەدا جێبەجێ بكرێن، كە ببنە هۆی بەرهەمهێنانی وزە بە كەمترین تێچوو، بەبێ‌ جێهێشتنی هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر كەشوهەواو لە داهاتووشدا دەبنە بەرهەمهێنەری وزەی پاك‌و هاوڕێی ژینگە، ئەمەش پاڵپشتێكی گەورە دەبێت بۆ پاراستنی ژینگەی پارێزگاكەمان‌و بەرەنگاربوونەوەی ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە ئێستادا ڕووبەڕووی كەشوهەوای گۆی زەوی بوونەتەوە.
هەروەها ئەم پلانە پلانی كارە بۆ چارەسەركردنی ئەو سێكتەرانەشی كە بەشێوەیەك لە شێوەكان هۆكارن بۆ زیادبوونی گازی CO2 و دەردراوە گازییەكانی ترو دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو پەنگخواردنەوەی گەرمیی.
پارێزگای سلێمانی پابەندە بە كەمكردنەوەی دەردراوە گازییەكانی بۆ 40% هەتا ساڵی ٢٠٣٠، بەپێی ئەو بەڵێننامەیەی لە (٢١ / ٢ / ٢٠١٨)دا لەگەڵ حكومەتە خۆجێیەكانی ئەوروپادا (COM) لە بارەگای پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپادا لە برۆكسل واژۆمانكردووە.
تەواوكردنی ئەم پلانە یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی كە بە خۆمان‌و بە هاووڵاتیانی وڵاتەكەمان‌و بە یەكێتی ئەوروپاو بە ڕێكخراوی (UNDP)مان داون. 
لێرەدا جێی خۆیەتی سوپاس‌و پێزانینی خۆمان پێشكەشی سەرجەم ئەو لایەن‌و كەسانە بكەین لە گشت فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتی‌و زانكۆكانی پارێزگای سلێمانیدا، كە هاوكارو بەشداربوون لە ئامادەكردنی داتاو زانیاریی پێویست بۆ تەواوكردنی ئەم پلانە كە لە دوتوێی ئەم كتێبەدا بەوردی ناوی هەریەكەیان هاتووە.
سوپاس‌و پێزانینی بێپایانمان پێشكەش بە ڕێكخراوی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNDP)و یەكێتیی ئەوروپاو پەرلەمانی ئەوروپا دەكەین، كە پاڵپشت و هاوكارمان بوون بە دابینكردنی بودجەو كەسانی پسپۆڕو شارەزاو ئەكادیمی بۆ داڕشتنی ئەم پلانە لەڕووی دارایی‌و زانستیەوە.
وەك پارێزگاری سلێمانیش بە ئەركی خۆمانمان زانی كە (پلانی كاری وزەی بەردەوام /٢٠١٩) تایبەت بە پارێزگای سلێمانی، لەسەر ئەركی خۆمان بە هەردوو زمانی كوردیی و ئینگلیزیی لە دوتوێی ئەم چاپكراوەدا، چاپ بكەین، تا وەك نەخشەڕێگاو بەرنامەی كارو دۆكۆمێنتێكی شیاو بكەوێتە بەردەست هەموو لایەن‌و كەسە پەیوەندیدارەكان.
لەگەڵ رێزماندا..

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی: گیانی لێبوردەیی و قبوڵکردنی یەکتر بەهێزبکەین؛ بۆ ئەوەی هەموو ئەگەرەکانی چەندبارەبوونەوەی ئەنفال؛ لە بەینبەرین
2025-04-14
شاهۆ عوسمان: تاوانی ئەنفال تاوانێکە هەرگیز لەبیر ناکرێت
2025-04-14
سبه‌ی چوارشه‌ممه‌،له‌سه‌رجه‌م دامووده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه‌
2025-04-08
سلێمانی له‌كه‌رتی ته‌ندروستی پێشه‌نگی كوردستان وعێراقه‌
2025-04-08
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له‌ وه‌فدی ده‌مپارتی و ده‌به‌په‌ی باكوری كوردستان كرد
2025-03-26
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی سلێمانی، چاودێرییه‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه‌.
2025-03-26
ئامەد، بەشداریکردنی پارێزگاری سلێمانی لەمەراسیمی بەرزڕاگرتن و ئاگرکردنەوەی نەورۆزی ئازادییدا
2025-03-21
پارێزگاری سلێمانی دیدارێکی تایبەتی لەگەڵ بەشێک لەئەندامانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی و نوێنەرانی دەم پارتی ئەنجامدا
2025-03-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئامەدی کرد
2025-03-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی بارەگای سەرەکیی دەم پارتی لەپارێزگای ئامەد کرد
2025-03-20
پارێزگاری سلێمانی هاوخەمیی بۆ كۆچی دوایی خاتوو ئامینەی جۆڵا دەردەبڕێت
2025-03-20
رێكخراوی (IOM) هاوكاری دارایی بۆ پاڵپشتیكردنی كارو بزنسە بچووك و مامناوەندەكان دەبەخشێت
2025-03-10
ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07