بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بەرنامەی گەنجانی عێراق كۆتایی هات


پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە دوایین رۆژی بەرنامەی گەنجانی عێراقدا دەكات ‌و لە وتەیەكدا جەخت دەكاتەوە لەسەر گرنگیدانی زیاتر بە گەنجان ‌و رەخساندنی بوار بۆیان هەتا رۆلی كارایان لە سەرجەم بوارەكاندا هەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 24/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریی كرد لە ڕۆژی كۆتایی بەرنامەی گەنجانی عێراق كە بە بەشداریی بیست و پێنج گەنجی چالاكی پارێزگای سلێمانی ڕێكخرابوو.
لە میانی مەراسیمەكەدا كە بە ئامادەبونی بەڕێزان جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و نوێنەری سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و تیمەكانی یۆنامی و ڕێكخراوی ئەمەلی عێراق بەڕێوەچوو، چەندین وتار ‌و چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.
هاوكات گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێكی هەنووكەیی كرا، بەتایبەت باشتركردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و بەشداریكردنی كارایانەی گەنجان و دروستكردنی هەلی كار و پاراستنی ژینگە و كۆتاییهێنان بە دیاردەی چەكداریی و لادانە كۆمەڵایەتیەكان.
بەڕێز پارێزگار لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، گەنجان هەمیشە رۆڵیان هەیە لە پێشخستنی كۆمەڵگە ‌و بە توانای گەنجان دەتوانرێت دەستكەوتی گەورە بەدەست بهێنرێن، بۆیە پێویستە رۆڵی زیاتریان پێبدرێت لە سەرجەم بوارەكاندا ‌و داهێنان بكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا
2025-12-22
سلێمانی، كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵ و خۆراك
2025-12-22
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە سێیەمین دیداری گەنجی سەدە
2025-12-22
یازده‌یه‌مین دیداری پڕۆژه‌ی نیشتمانیی بۆ دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-22
گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09