وه‌زاره‌تی ناوخۆى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی ڕایيكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان به یه‌كسانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی به‌رتیل وه‌رگرتن و هه‌ر سودمه‌ندبوونێكی ناڕه‌وا له هاووڵاتیان له كاتی سه‌ردانكردنى فه‌رمانگه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناوخۆ و فه‌رمانبه‌رانی به‌رگريی شارستانی و له هه‌ر پله‌و پایه‌یەكی وه‌زیفیدا بن چه‌ند سزایه‌ك ئاشكرا ده‌كات، به پێی یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111ی ساڵی 1969) پاش پێكهێنانی لێكۆڵینه‌وه به پێی یاسای ڕێكاری فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی ژماره (14ی ساڵی 1991 ) هه‌موار كراوه ده‌رباره‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی وهه‌روه‌ها به پێی یاسای شێوازەكانی دادگایيكردنی هێزه‌كانی ناوخۆ ژماره 17ی ساڵی 2008 ده‌درێنه دادگای تایبه‌تمه‌ند.
له هه‌مان كاتدا بؤ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گشت دیارده‌یه‌كی دیكه‌ی ناڕه‌وا و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی هاووڵاتیان و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی شارستانی له كاتی پێشێلكاریی مافه‌كانیان لینكی تایبه‌ت به سكاڵای ئۆنلاین ده‌كاته‌وه و سه‌رجه‌م زانیاریيه كه‌سيیه‌كان تیایدا پارێزراو ده‌بێت بەم ناونیشانە (www.moi.gov.krd/skalapage.php)، وه ته‌رخانكردنی هێڵی گه‌رم له كاتی ڕوودانی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا.