ڕۆژی سێشەممە 24ی ئەیلول 2019، ئەنجومەنی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی له كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌نجام دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه باباره‌سوڵ غه‌فور به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانیش ئاماده‌یی بوو، پرسه گرنگه‌كانی تایبه‌ت به ئاواره‌و په‌نابه‌ران تاوتوێ كران و ژماره‌یه‌ك راسپارده په‌سه‌ند كران به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی هاوكاری و خزمه‌تگوزاری باشتر به ئاواره‌و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان