بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی كلاسته‌ری ته‌ندروستی و خۆراك به‌رێوه‌چوو


 

له‌هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی كلاسته‌ری ته‌ندروستی به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نوسینگه‌ی هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی(jcc) به‌رێوه‌چوو.

‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ند ئه‌جندایه‌كی له‌خۆ گرتبوو له‌وانه‌: پێداچوونه‌وه‌ به‌كاروچالاكییه‌كانی كۆبووه‌ی پێشوو. هه‌روه‌ها پێدان و ئاڵوگۆڕی  زانیاری له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی و رێكخراوی WHO  و ژماره‌یه‌ك رێخكراوی تره‌وه‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندرا: راهێنان كراوه‌ به‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بۆ منداڵانی تازه‌ له‌ دایك بوو له‌گه‌ڵ قاوشی منداڵ بوون له‌ خه‌سته‌خانه‌ی سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی كۆتانی دژی ڤایرۆسی جگه‌ر له‌ جۆری Bبكه‌ن بۆ منداڵانی كۆرپه‌. ئه‌مه‌ش 24 كاتژمێر  له‌ سه‌رجه‌م هه‌فته‌كه‌ به‌رده‌سته‌.به‌رێوه‌به‌راتی ته‌ندروستی سلێمانی پلانی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ بۆ خه‌سته‌خانه‌كانی دره‌وه‌ی سلێمانیش ئاماده‌ بكات.

كۆبوونه‌وه‌ی كلاسته‌ری ته‌ندروستی مانگانه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌ پاڵپشتی رێكخراوی WHO و به‌سه‌رپه‌ره‌شتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی و تیدا به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان بارودۆخی ته‌ندروستی و كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌و بواره‌ به‌گشتی و له‌ناو ئاواره‌كاندا به‌تایبه‌تی،  تاوتوێ ده‌كرێت.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 111 جار بینراوه‌




هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

به‌وێنه‌، كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان
2019-10-21
کۆبوونەوەى مانگانەى نوسینگەى هەماهەنگى قەیرانەکان بەرێوەچوو
2019-10-21
(UNHCR) پلانی ساڵانه‌ی خۆی داده‌ڕێژێت
2019-10-17
تیمێكی پزیشكی میسر چاره‌سه‌ری ئاواره‌كان ده‌كه‌ن
2019-10-16
چۆنێتى یەکەم فریاگوزارى لەکارەساتەکاندا دەخرێتەروو
2019-10-07
هاوكاری ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ ئه‌و خێزانانه‌ی به‌هۆی فرۆكه‌كانی توركیاوه‌ ئاواره‌بوون
2019-10-06
(GIZ) به‌دواداچوون بۆ پرۆژه‌كانی ده‌كات
2019-10-06
كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی كلاسته‌ری ته‌ندروستی و خۆراك به‌رێوه‌چوو
2019-10-03
به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سلێمانی، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند له‌ كابینه‌ی نوێ به‌رێوه‌چوو
2019-10-01
رێكخراوی (IOM) هاوكاری 190 خێزانی ئاواره‌ ده‌كات
2019-10-01
خولی راهێنان بۆ ژماره‌یه‌ك خوێندكار
2019-09-15
بەرەنگاربونەوەی مەترسیە سروشتیەکان
2019-07-25
خولی "ڕاهێنانی ڕاهێنەران"
2019-07-18
رێكخراوی ئه‌رچه‌نۆڤای ئه‌ڵمانی ستراتیژی داهاتووی له‌ هه‌رێمی كوردستان روون ده‌كاته‌وه‌
2019-07-16