بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

(UNHCR) پلانی ساڵانه‌ی خۆی داده‌ڕێژێت


 

كۆمیسیونی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران UNHCR له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا بۆ دارشتنی پلانی ساڵی داهاتووی رێكخراوه‌كه‌.

 

له‌شاری هه‌ولێر UNHCR   به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نوسینگه‌ هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی و  كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ی هاوكاری ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.

له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لێپرسراوانی UNHCR باسیان له‌ كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی په‌لاماری توركیا كرد بۆ سه‌ر كوردانی رۆژئاوای كوردستان و نیگه‌رانی خۆیان نیشان دا.

پاشان باسیان له‌ به‌رنامه‌و پلانه‌كانی خۆیان كرد بۆ ساڵی داهاتوو له‌ هه‌رێمی كوردستان.

باسیان له‌وه‌شكرد كه‌ چاو ده‌خشێننه‌وه‌ به‌ كارو به‌رنامه‌كانی رێكخراوه‌كه‌

راشیانگه‌یاند ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنی بیروبۆچوونی  رێكخراوه‌ ناحكومی و نوێنه‌ره‌كانی jcc یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن نه‌خشه‌و پلانێكی باشتر دابڕێژن بۆ كاره‌كانی ساڵی داهاتوویان.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 113 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان