بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی ئامادەكاریی دەكات بۆ دۆخی ئاوارە و پەنابەران


كۆبوونەوەی مانگانەی نوسینگەی هەماهەنگیی قەیرانەكانی سلێمانی لەگەڵ رێكخراوەكانی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان ‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڕێوەچوو.
بە سەرپەرشتیی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبونی بەڕێزان عومەر محەمەد ئەمین جێگری پارێزگاری سلێمانی ‌و سەرپەشتیاری نوسینگەی هەماهەنگیی قەیرانەكان و بابەڕەسوڵ غەفور بەڕێوەبەری نوسینگەی قەیرانەكان كۆبونەوەیەك لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەچوو، كە بەڕێوەبەری فەرمانگەی كۆچ  وكۆچبەرانی عێراق لە سلێمانی و نوێنەری رێكخراوەكانی سەر بە UN  و ژمارەیەكی بەرچاو لە رێكخراوە ناحكومییەكان (NGO) ئامادەی بوون.
كۆبونەوەكە تایبەت بوو بە بارودۆخی ئاوارەكان و باری گوزەرانیان و كێشە و گرفتەكانیان و ئەو ئەگەرانەی لە ئارادان بۆ هاتنی ژمارەیەكی بەرچاو لە ئاوارەی رۆژئاوای كوردستان بەهۆی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ئەو ناوچەیە.
لە سەرەتای كۆبونەوەكەدا بەڕێز پارێزگاری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كرد ‌و وێڕای سوپاسكردنی رێكخراوەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەو كارانەی بۆ ئاوارەكان ئەنجامیان داون، تیشكیشی خستە سەر كێشە بەردەوامەكانی پەنابەران و ئاوارەكان لە سلێمانی، لەگەڵ  ئەو مەترسیی و ئەگەرانەی لە ئارادان بۆ هاتنی شەپۆلێكی نوێی ئاوارە  بۆ هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاند "ئێمە لەبەردەم هاتنی ژمارەیەكی زۆر پەنابەرین لە سوریاوە و بەهۆی هێرشی توركیا و هاتنی ئاوارە لە ناوچەكانی تری عێراق، بە هۆی بوونی خۆپیشاندان و تێكچوونی بارودۆخی ئەمنی".
پارێزگار ئاشكراشی كرد بە پێی پلانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لە قۆناغی یەكەمدا هەر پارێزگایەك لە پارێزگاكانی هەرێم خۆی ئامادە دەكات بۆ پەنادانی 15 هەزار پەنابەری رۆژئاوا، كە دەكاتە 3 هەزار خێزان، ئەوەش لە كاتێكدایە كە لەو كەمپانەی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا هەن جێگەی 950 خێزان ئامادەن.
پارێزگار روونیشی كردەوە، تا ئێستا نزیكەی 250 هەزار كەس ئاوارەی خوارووی عێراق و 3 هەزار پەنابەری دەرەوەی عێراق لە هەرێمدا ماون و دەزگا خزمەتگوزارییەكانی هەرێمیش لەتوانایاندا نابێت بە تەنگ ژمارەیەكی زۆر ئاوارەوە بچن.
داواشی  لە رێكخراوەكان كرد هەماهەنگیی و كاری زیاتر بكەن بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو ئەگەرانە، بۆیە پێویستە لەڕێی خۆیانەوە ئەو پەیامە بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بگەیەنن كە ستراتیژی خۆی لە چارەسەری كێشەكانەوە بگۆڕێت بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری سەرهەڵدانی كێشە، هەموو هەماهەنگیی و پشتیوانییەكیشی بۆ رێكخراوەكان دووپات كردەوە.
پارێزگار لە سەر بارودۆخی رۆژئاوای كوردستانیش رونی كردەوە، ئەو بارودۆخە بۆ هەرێمی كوردستان تەنیا كێشەیەكی مرۆیی نییە، بەڵكو كێشەیەكی سیاسیی و ئەمنییشە، لەو بارەیەوە وتی "جێگەی نیگەرانییە دەیانەوێت بە تێكدانی ئارامیی و ئاوارەبوونی خەڵكی ناوچەكە خۆی، ناوچەی ئارام بۆ خەڵكی تر دروست بكەن، ئەوەش دەبێتە سەرەتایی شەڕ و نائارامیی كۆمەڵایەتی و ئەو هێرشەش بەرنامەیەكی راستەوخۆیە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەكە".
لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا بەڕێوەبەری نوسینگەی هەماهەنگیی قەیرانەكان تیشكی خستە سەر هاتنی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان و رایگەیاند: تا ئێستا نزیكەی 5 هەزار كەس هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و  پێشبینیی هاتنی ژمارەیەكی زۆر پەنابەر دەكەن.
وتیشی: حكومەتی هەرێم پلانێكی پەسەند كردووە بۆ چۆنێتیی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بارودۆخە، تەئكیدیشی كردەوە كە پێویستیان بەهاوكاریی هەموو لایەك دەبێت بۆ بەتەنگەوەچوونی پەنابەرانی رۆژئاوا.
پاشان لە كۆبونەوەكەدا بەوردی كێشە و گرفتی ئاوارە و پەنابەران لە سنوری پارێزگای سلێمانی باسی لێوە كرا و ئامادەبوان سەرنج و پێشنیار و زانیاریی پێویستیان خستەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17