پارێزگای سلێمانی و رێكخراوی UNDP به‌ڵێننامه‌یه‌كیان واژۆ كرد بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری ئاواره‌كان له چه‌مچه‌ماڵ.
له‌دیوانی پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین جێگری پارێزگاری سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیاری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان و زوبێد موشید به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامی رێكخراوی UNDP و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌ره په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای سلێمانی كۆبووه‌نه‌وه‌یه‌ك بۆ واژۆكردنی جێ به‌جی كردنی پرۆژه‌ی ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری ئاواره‌كان له چه‌مچه‌ماڵ به‌رێوه‌چوو.
پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی نه‌مساوه پاڵپشتی ماددی ده‌كرێت و به هاوكاری رێكخراوی UNDP و پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كرێت.
له كۆبووه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌بێته هۆكارێكی زۆر گرنگ بۆ پێشخستنی ئاستی پێكه‌وه ژیانی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌خوێ و ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌كان. هه‌روه‌ك پرۆژه‌كه ئاسانكاری زۆر باش ده‌بێت بۆ نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان(JCC) بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به ئاواره‌و په‌نابه‌ران و كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌خوێ له كاتی بوونی هه‌ر قه‌یرانێك له ناوچه‌كه‌دا.
عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه سوپاسی رێكخراوی UNDP كرد كه به‌رده‌وام هاوكاری ده‌زگا حكومییه‌كانی هه‌رێمیان كردووه بۆ خزمه‌تكردنی ئاواره‌و په‌نابه‌ران، سوپاسی حكوموتی نه‌مساشی كرد كه پاڵپشتی دارایی ئه‌و پرۆژه گرنگه‌یان كردووه.
داواشی كرد به‌رده‌وام بن له پێشكه‌شكردنی هاوكاری پاڵپشتییه‌كانیان و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كێشه‌ی ئاواره‌و په‌نابه‌ر كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامه له كوردستاندا و رایگه‌یاند: پێمان وانییه ئه‌و كێشه‌یه وا به ئاسانی چاره‌سه‌ر بێت به‌هۆی ئاڵۆزییه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌وه
نوێنه‌ری رێكخراوی UNDP یش لای خۆیه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد قه‌یرانی ئاواره‌كان قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره بوو‌و قورسایی زۆری خسته‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان . ته‌ئكیدشی كرده‌وه هه‌رچه‌نده بڕی كۆمه‌كی وڵاتانی به‌خشه‌ر بۆ ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن پرۆگرام و هاوكارییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وام بێت.