بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

کڵستەرى تەندروستى وخۆراک كێشه‌ی كه‌مپه‌كان تاوتوێ ده‌كات


 

له‌هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی كڵاسته‌ری ته‌ندروستی و خۆراك به‌ ئاماده‌بوونی  نوێنه‌ری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی به‌رێوه‌چوو

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێرای چاوپێداخشانه‌وه‌ی  كاروچالاكی و كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی كڵسته‌ره‌كه‌، كۆمه‌ڵێك زانیاری و داتای كه‌مپه‌كان له‌ بواری ته‌ندروستی و خۆراكدا خرایه‌ روو گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی ته‌ئكیدی له‌ دابینكردنی پێداویستیه‌ ته‌ندروسیه‌كان كردوه‌ بۆ كه‌مپه‌كان به‌تایبه‌ت دابینكردنی ده‌رمان.

رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش باسیان له‌ چالاكی و كاره‌كانی خۆیان و ئه‌و گرفتانه‌ی هه‌یه‌ كردو رێوشوێنه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان خسته‌ڕوو.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 106 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان