بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لە کەمپى ئاشتى خوانێک بۆ ئاشتى و پێکەوەژیان رێکخرا


 

لە کەمپى ئاشتى گروپى جڤاتى كۆمه‌ڵایه‌تى بەهاوبەشى رێکخراوى ئیتاڵى ناوەندى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى بۆ گەنجان(UPP), هه‌ستان بەئاماده‌كردنى خوانێك بۆ سه‌رجه‌م كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كان بۆ بەهێزکردنى پێكه‌وه‌ ژیان لە نێویاندا.

لە خوانەکەدا بابارەسوڵ غەفور بەرێوەبەرى نوسینگەى هەماهەنگى قەیرانەکانى سلێمانى وتەیەکى پێشکەش کرد و ئاماژه‌یدا به‌ گرنگى و سه‌ركه‌وتووى پێكه‌وه‌ ژیانى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌ گشتى و كه‌مپه‌كان به‌ تایبه‌ت .


لەچالاكی‌دا جگه‌ له‌ یه‌كتر ناسین , هەموو پێکهاتەکان باسێكى كورتى داب و نه‌ریتى تایبه‌ت به‌ خۆیان كرد , له‌ پاش خوانى ئێواره‌ش به‌ هەمووان نزایان کرد بۆ كوردانى رۆژئاوا . له كۆتایشدا خه‌ڵاتى رێز لێنان به‌خشرایه‌ ئاماده‌بووان .


 ئه‌م بابه‌ته‌ 112 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان