لهنوێترین كارو خزمهتكردنی پارێزگای سلێمانیدا، پارێزگاری سلێمانی بڕیاردهدات، كه شاخی گۆیژه لهسێمانی سهوزبكات، بهڕێوهبهری پلاندانانیش وردهكاری شێوازی جێبهجێكردنی ئهوكاره ئاشكرادهكات
تابان جەبار بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوون لەپارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند: پارێزگاری سلێمانی فەرمانی دەرکردووە بۆ سەوزکردنی چواردەوری نوسینی ناوی سلێمانی لەشاخی گۆیژە، بۆ قۆناغی یەکەمیش ١٥ھەزار نەمام دابینکراوە، بەڵام تا کۆتایی پڕۆسەکە ٥٠ھەزار نەمانی لێدەڕوێنرێت
وتیشی: نەمامەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی دابین دەکرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانییەوە جێبەجێدەکرێت و لەچەند رۆژی داھاتووشدا دەست بەکاردەبن
ئەوەشی ئاشکراکرد، بودجەی پڕۆژەکە لەلایەن رێکخراوی یو ئێن دی پی دابینکراوە کەبڕەکەی ١٢٢ملیۆن دینارە
بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوون لە پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خشتەڕوو، دوابەدوای سەوزکردنی چواردەوری نووسینی ناوی سلێمانی، لەقۆناغەکانی داھاتوودا تەواوی شاخی گۆیژە بەڕووی سلێمانیدا سەوزدەکرێت، پارێزگار و سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیش ئەو پڕۆژەیانداوە بەچەند وەبەرھێنەرێک، لەداھاتوودا ھەریەکەیان بەپێی ئەو بەشەی بۆی دیاریکراوە نەمام لەشاخی گۆیژە دەڕوێنن