بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

کەمپى سورداش بۆ پەنابەرانى رۆژئاوا ئامادە دەکرێت


.کەمپى سورداش کە دەکەوێتە قەزاى دوکان لە پارێزگاى سلێمانى ئامادە دەکرێت بۆ  ئەگەرى هاتنى پەنابەرانى رۆژئاواى کوردستان

دواى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان, ژمارەیەکى زۆر پەنابەرانى ئەو بەشەى کوردستان روویان لە هەرێمى کوردستان کردووەو پێشبینى دەکرێت بەشێک لەو پەنابەرانە روو لە پارێزگاى سلێمانى بکەن و بریارە لە ئەگەرى هاتنیاندا لە سەرەتادا کەمپى سورداش نیشتەجێ بکرێن.

بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئامادەکردنى کەمپەکە بۆ پێشوازى لە ئاوارەکان بابارەسوڵ غەفور بەرێوەبەرى نوسینگەى هەماهەنگى قەیرانەکان هاوڕێ لەگەڵ تیمێکى UNHCR سەردانى کەمپەکەى کردوو لە پێداویستى و کەموکوڕى کەمپەکەو کارەکانى ئامادەکردنى کەمپەکەى پرسیەوە. 

لە لایەکى تر تیمێکى ئەندازیارى نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکانى سلێمانى, لەگەڵ نوێنەرانى رێکخراوەکانى UNHCR وUNICEF و قەندیل, بەمەبەستى هەڵسەنگاندنى پێداویستیەکانى کەمپەکە سەردانى کەمپى سورداشیان کرد.

تییمى هەردوولا رێکەوتن لەسەر چەند خاڵێک بۆ چاککردنەوەى پێداویستییەکانى ئاو و ئاوڕۆى کەمپەکەو پاککردنەوەى بیرى ئاو و ئاوڕۆى کەمپەکەو چاککردنى کارەباو سێتى تەوالێت و حەمامى ناو کەمپەکەو ئامادەکردنى نەخۆشخانەو خوێندنگەى کەمپەکە.

کەمپى سورداش ساڵی ٢٠١٤ دا لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە-  بودجەی بۆ تەرخان کراوە و بە سەرپەرشتیاری پارێزگای سلێمانی دروست کراوە. كە شوێنی ٨٠٠ کابینە لەخۆى دەگرێت و ئاو و ئاوەرۆی بۆ دابینکراوە.

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای سلێمانی نۆ هەلێکی کار ڕادەگەیەنێت
2020-12-25
چه‌پكه‌ گوڵی سوپاسگوزاری پێشكه‌شی فه‌رمانبه‌رانی(JCC) كرا
2020-03-10
كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی كلاسته‌ری ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌چوو
2020-03-04
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان  UNHCRو WHOو JCCبه‌رێوه‌چوو
2020-03-03
پێداویستی ته‌ندروستی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شكرا
2020-03-03
ئه‌و هۆتێلانه‌ به‌سه‌رده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ هاووڵاتیانی تێدا كه‌ره‌نتینه‌ كراوه‌
2020-02-27
كارمه‌ندانی jcc چاودێری پرۆسه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌كه‌ن
2020-02-27
كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی JCC : ئاواره‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه‌
2020-02-18
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی سواڵكردنی ئاواره‌كان به‌رێوه‌چوو
2020-02-06
كۆبوونه‌وه‌ی كڵاسته‌ری ته‌ندروستی به‌رێوه‌چوو
2020-02-05
نوسینگەى هەماهەنگى قەیرانەکان و UNHCR کۆبوونەوە
2020-02-05
خەمڵاندن بۆ دانیشتوانى کەمپەکان دەکرێت
2020-02-05
چه‌ند چالاكییه‌كی به‌شی بەڕێوەبردن و زانیاری و بەدواداچوون
2020-01-27
ده‌زگای فریاگوزاری سویدیی پشتیوانی نوسینگه‌ی قه‌یرانه‌كان ده‌كات
2020-01-23