بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

چالاكییە كەلتورییەكان لە سلێمانی بەردەوامن


بە بۆنەی ناساندنی سلێمانی وەكو شارێكی داهێنەری ئەدەبی ‌و یادی بنیاتنانی شارەكە، چالاكییە كەلتورییەكان بەردەوامییان هەیە.
ڕۆژی یەكشەممە 17/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە مۆزەخانەی سەرا بەشداریی كرد لە چالاكیی و پرۆژەكانی كۆڕی كەلەپوری كەلتوری (CHN) سەر بە گروپی توێژینەوەی كەلەپوری كەلتوری دیجیتاڵی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.
چالاكییەكان بە هاوبەشی لەگەڵ ماڵی كەلتور و كەلەپوریی سۆفی كەریم سەراج و سەنتەری ڕۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی بابان و كۆمەڵەی هونەری میللیی كوردستان و سەنتەری ڕۆشنبیریی سەرا و ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاك بەڕێوەدەچن.
لە میانی چالاكییەكاندا ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتیی ‌و روناكبیر ‌و چالاكوان ‌و ئەدیبان بەشدارییان كرد ‌و گفتوگۆ ‌و راگۆڕینەوە كرا لە بارەی یەكخستنی تواناكان بۆ خزمەتكردنی زیاتری پایتەختی رۆشنبیری.
دواتر ‌و بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە میوانان پیشانگەی هونەرمەند تەیب بابان و پرۆژە جیاجیاكانی بۆنەی (سلێمانی شاری داهێنان) كرانەوە ‌و چەندین تابلۆ و كاری هونەریی نمایش كران.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02