بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

کۆبوونەوەى مانگانەى نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکان لەگەڵ رێکخراوەکان بەرێوەچوو


 

لە بیناى پارێزگاى سلێمانى کۆبوونەوەى مانگانەى نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکانى سلێمانى لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکان بەرێوەچوو.

 

کۆبوونەوەکە بەسەرپەرەشتى بابارەسوڵ غەفور بەرێوەبەرى نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکان بەرێوەچوو, تێیدا  بەڕێوەبەرى فەرمانگەى کۆچ و کۆچبەرانى سلێمانی نوێنەرى پەروەردەى عیراقى و ژمارەیەکى بەرچاو لە رێکخراوە ناوخۆیى و نێودەوڵەتییەکانى تایبەت بە پەنابەرو ئاوارەکان ئامادەى بوون.

 

لە سەرەتاى کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەرى نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکان وتەیەکى پێشکەش کردو تازەترین زانیارى لەبارەى دۆخى ئاوارەو پەنابەران لە پارێزگاى سلێمانى خستەڕوو.

 سەبارەت بە ئاوارەکانى ناوخۆ بەڕێوەبەرى نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکان رایگەیاند ئاوارەکان لە لایەن رێکخراوەکان و کۆچ و کۆچبەرانەوە  بە باشى هاوکارى دەکرێن, بەڵام گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ شوێنەکانى خۆیان زۆر کەمە یان دەتوانین بڵێین وەستاوە. بەهۆى ئەو بارودۆخەى لە شارەکانى باشورى عیراق دەگوزەرێ.

 

 سەبارەت بە هاتنى پەنابەرانى سوریا و رۆژئاواى کوردستان بەڕێوەبەرى نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکان ئاشکراى کرد لە ئێستادا زیاتر لە ١٥ هەزار و ٢٤٠ کەس گەیشتوونەتە کەمپى بەردەڕەش و گەیلان لە دهۆک. لە ئێستادا رۆژانە تەنیا ١٥بۆ٢٠ خێزان دێنە باشورى کوردستان.

 

وتیشى: وەک نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکان(jcc) بە هاوکارى پارێزگاى سلێمانى و UNHCR و UNICEF ئامادەکارییمان کردووە بۆ ئەگەرى هاتنى پەنابەر لە قۆناغى داهاتوودا  بۆ سلێمانى.

لە بەشێکى ترى  کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆى چڕوپڕ کرا لەسەر دۆخى ئاوارەکان و پڕکردنەوەى پێداویستیەکانیان و چارەسەرى گرفتەکانیان .

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

چه‌پكه‌ گوڵی سوپاسگوزاری پێشكه‌شی فه‌رمانبه‌رانی(JCC) كرا
2020-03-10
كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی كلاسته‌ری ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌چوو
2020-03-04
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان  UNHCRو WHOو JCCبه‌رێوه‌چوو
2020-03-03
پێداویستی ته‌ندروستی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شكرا
2020-03-03
ئه‌و هۆتێلانه‌ به‌سه‌رده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ هاووڵاتیانی تێدا كه‌ره‌نتینه‌ كراوه‌
2020-02-27
كارمه‌ندانی jcc چاودێری پرۆسه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌كه‌ن
2020-02-27
كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی JCC : ئاواره‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه‌
2020-02-18
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی سواڵكردنی ئاواره‌كان به‌رێوه‌چوو
2020-02-06
كۆبوونه‌وه‌ی كڵاسته‌ری ته‌ندروستی به‌رێوه‌چوو
2020-02-05
نوسینگەى هەماهەنگى قەیرانەکان و UNHCR کۆبوونەوە
2020-02-05
خەمڵاندن بۆ دانیشتوانى کەمپەکان دەکرێت
2020-02-05
چه‌ند چالاكییه‌كی به‌شی بەڕێوەبردن و زانیاری و بەدواداچوون
2020-01-27
ده‌زگای فریاگوزاری سویدیی پشتیوانی نوسینگه‌ی قه‌یرانه‌كان ده‌كات
2020-01-23
دەزگاى فریاگوزارى سودیدى نوسینگەى هەماهەنگى قەیرانەکان بەسەر دەکاتەوە
2020-01-23