بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار قوتابخانەی یاڵانقۆز بەسەر دەكاتەوە


پارێزگاری سلێمانی سەردانی قوتابخانەی نمونەیی یاڵانقۆز دەكات ‌و دەستخۆشی لە مامۆستا ‌و قوتابیان ‌و كەسوكاریان دەكات كە بە شێوەیەكی سەردەمیانە گرنگی بە بواری پەروەردە دەدەن.
ڕۆژی چوارشەممە 20/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان قائیمقامی قەزای دوكان و بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون و بەڕێوەبەری پەروەردەی دوكان، قوتابخانەی یاڵانقۆزی بنەڕەتیی نموونەیی لە گوندی یاڵانقۆز بەسەر كردەوە.
بەڕێز پارێزگار لە میانی بەسەركردنەوەكەدا سوپاسی هەوڵ و دڵسۆزیی بەڕێزان بەڕێوەبەر و مامۆستا و قوتابیان و دانیشتوانی گوندەكەی كرد، كە بە شێوازێكی سەردەمیانەی پەروەردەییانە گەشەیان بە قوتابخانەكەیان داوە ‌و گرنگی بە بواری پەروەردە دەدەن.
هەر لە میانی بەسەركردنەوەكەدا قوتابیانی قوتابخانەی یاڵانقۆز چەندین چالاكیی جۆراوجۆریان ئەنجام دا ‌و بەڕێز پارێزگار سەرجەم بەشەكانی بەسەر كردەوە ‌و بەشداریی لە چالاكییەكاندا كرد.
بەڕێز بەڕێوەبەری قوتابخانەی یاڵانقۆز خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشكەش بە پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد لە بەرامبەر پشتیوانییەكانیان بۆ كەرتی پەروەردە و بە تایبەتی بۆ قوتابخانەكەیان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02