بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

دوو كۆبوونەوە لە بارەی دۆخی بازرگانی و ماستەرپلانی سلێمانی


پارێزگاری سلێمانی دوو كۆبونەوە لەگەڵ ژووری بازرگانیی ‌و پیشەسازیی سلێمانی ‌و سەرۆكی شارەوانی ‌و كۆمپانیای نەخشەسازی ماستەرپلانی شاری 2020 ی سلێمانی ئەنجام دەدات.
ڕۆژی چوارشەممە 20/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی، كە  بەشدارییان لە دیدارە بازرگانییەكانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا كردبوو.
لە میانی كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەدا، وەفدی میوان سوپاس پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ هەوڵەكانی لەپێناو بەرەوپێشبردنی كەرتی بازرگانیدا، لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگار دەستخۆشیی لێكردن ‌و جەختی لەوە كردەوە، پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ پێشخستنی كەرتی بازرگانی بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستیی بژێویی خەڵك ‌و خزمەتكردنی هاووڵاتیان.
دواتر بەڕێز پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی و سەرۆك و ئەندامانی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی، لەگەڵ كۆمپانیای نەخشەسازی ماستەرپلانی شاری 2020ی سلێمانیدا كۆبوەوە.
لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر تەواوكردنی دیزاین و ماستەرپلانی 2020 كرا، كە بڕیارە تا مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوو ماستەرپلانەكە تەواو بكرێت و لەسەر ڕووبەری 22000 دۆنم زەوی جێبەجێ بكرێت، كە یەكێك دەبێت لە پرۆژە ستراتیژییە گەورەكانی هەرێمی كوردستان و سلێمانی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02