بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بارەگای یەكێتیی كۆمپانیاكانی دابەشكاریی كرایەوە


بارەگای یەكێتیی كۆمپانیاكانی دابەشكاریی كوردستان بە فەرمی كرایەوە ‌و پارێزگاری سلێمانیش داوا دەكات بە بایەخەوە كار لەسەر كوالێتیی كاڵاكان بكەن.
ڕۆژی دووشەممە 25/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز قائمقامی مەڵبەندی سلێمانی ‌و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و نوێنەری كۆمپانیاكان، بەشداریی كرد لە كردنەوەی بارەگای سەرەكیی یەكێتیی كۆمپانیاكانی دابەشكاریی كوردستان لە سلێمانی.
لە وتەیەكدا بەڕێز پارێزگار پیرۆزبایی كردنەوەی یەكێتییەكەی كردن و داوای لێكردن بە بایەخەوە كار لەسەر كوالێتیی كاڵاكان و پاراستنی مافی بەكاربەر بكەن.
لە میانی مەراسیمەكەدا چەند چالاكییەكی جۆراوجۆ بەڕێوەچوون ‌و ئاماژە بەوە كرا، یەكێتیی كۆمپانیاكانی دابەشكاریی هەوڵ دەدات ئاستی كوالێتیی كاڵا ‌و شتومەكی هاوردەكراو بە پێی ستانداردی جیهانی بێت لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

سلێمانی ،كۆتایی به‌ خولێكی وته‌بێژی هات
2025-06-04
له‌ شاری سنه‌،ڤستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر،پێشوازی له‌ وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌وه‌فدێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد
2025-05-27
سلێمانی،یه‌كه‌مین پێشانگای كارسازی كرایه‌وه‌
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی ،سه‌ردانی پرۆژه‌ی سنه‌ سه‌نته‌ری كرد
2025-05-22
سنه‌ ، كۆبوونه‌وه‌ی ئابوری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2025-05-21
سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-04-29
پارێزگاری سلێمانی، به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی واژوكردنی گرێبه‌ستی ستراتیژی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای بازیان
2025-04-28
ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزی تێده‌په‌ڕێت
2025-04-24
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌ڕاوێژكارانی دامه‌زراوه‌ی فامیلی سێرچ كرد
2025-04-24
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات
2025-04-24
دادگای به‌رایی، له‌ قه‌زای ماوه‌ت كرایه‌وه‌
2025-04-24