عومەر محەمەدئەمین سەرپەرشتیارى نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکانى سلێمانى (JCC) سەرپەرشتى کۆبوونەوەیەکى کرد, سەبارەت بە دووبارە گەڕانەوەى هەندێک لە ئاوارەکان دواى جێهێشتنى کەمپەکان و رۆیشتنەوە بۆ ناوچەکانى خۆیان.
لە کۆبوونەوەکەدا هەر یەک لە بەرێوەبەرى نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکانى سلێمانى و بەرێوەبەرایەتى ئاسایشى عەربەت و بەرێوەبەرى کۆچ و کۆچبەرانى سلێمانى و نوێنەرى رێکخراوى کۆمیسیونى باڵاى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران(UNHCR) ئامادەبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا بابەتى رۆشتنەوەى ئاوارەکان بۆ جێگەکانى خۆیان و گەڕانەوەى هەندێک لەوان بەهۆى خراپى دۆخى ناوچەکانیان باسى لێوەکراو, تەئیکد کرایەوە لەسەر دانانى میکانیزمى گونجاوى یاسایى و مرۆیی بۆ چارەسەرکردنى ئەو بابەتە.