بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار لە پێشوازیی نوسەر ‌و هونەرمەنداندا


پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە نوسەرێك ‌و هونەرمەندێك دەكات كە خزمەتێكی زۆریان بە بوارەكانی ئەدەب ‌و هونەر كردوە.
ڕۆژی یەكشەممە 8/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێز نووسەری كوردی دانیشتوی وڵاتی بەریتانیا (یاسین عەزیز)، لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر كار و بەرهەم و چالاكییەكانی بەڕێزیان كرا و پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی خۆی بۆ بەرهەمە نوێكانی بەڕێزیان دەربڕی.
مامۆستا یاسین عەزیز یەكێكە لەو نووسەرە كوردانەی كە بە هەردوو زمانی كوردی و ئینگلیزیی بەرهەمەكانی بڵاودەكاتەوە و بە یەكێك لە نوسەرانی ئێوارانی لەندەن ناسراوە.
دواتر بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی كرد لە هونەرمەندی بەڕێز ڕۆستەم ئاغالە، لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر كار و بەرهەم و چالاكییە نوێكانی بەڕێزیان كرا.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای بۆ دووپاتكردەوە و بڕیاریدا پشتیوانیی هەردوو شاكاری بەهرەمەندانەی بەڕێزیان (نیگارەكانی شاماران) و (ئێمە كاكەیین) بكات، كە بەشێكی دیارن لە ناسنامە و ڕەسەنایەتی كوردستان و مرۆڤایەتی و هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ بەڕێزیان خواست.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28