به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربونی ڕه‌وشی پایته‌ختی ڕۆشنبیری‌و ئه‌و به‌ره‌وپێشچونه‌ی له‌ڕووی كلتوری‌و ڕۆشنبیرییه‌وه به‌خۆیه‌وه بینیووه، به‌یانی ئه‌مڕۆ شاندێكی به‌رپرسانی حكومی‌و حیزبی باكوری كوردستان، سه‌ردانی پارێزگای سلێمانییانكرد.
سەرلە به‌یانی ئه‌مڕۆ د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی، له‌بینای پارێزگا پێشوازیكرد له‌شاندێكی به‌رپرسانی حكومی‌و حیزبی باكوری كوردستان، كه پێكهاتبوون له(جه‌میله ئه‌مین ئۆغڵۆ سه‌رۆك شاره‌وانی ئامه‌د، ته‌نجل باقرهان سه‌رۆك شاره‌وانی سه‌رد، خه‌دیجه چۆڤان سه‌رۆك شاره‌وانی وان، سه‌بری ئه‌زده‌میر سه‌رۆك شاره‌وانی باتمان، نه‌رمین باشده‌میر سه‌رۆك شاره‌وانی به‌دلیس‌و ئه‌لیس كایا‌و ته‌رجان سه‌رجین له‌سه‌ركردایه‌تی هه‌ده‌په).
ئه‌و به‌رپرسه كوردانه‌ی باكوری كوردستان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ سلێمانی خسته‌ڕوو ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، ئاوه‌دانی‌و به‌ره‌وپێشچونی سلێمانی له‌ڕووی كلتوری‌و ڕۆشنبیر‌و چه‌ند پرسێكی تره‌وه سه‌رجی بۆلای ئه‌وان ڕاكێشاوه‌و وایانكردووه، كه سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن، دكتۆر ئاسۆ سه‌ره‌ڕای به‌خێرهاتن‌و به‌گرنگ وه‌سفكردنی ئه‌و سه‌ردانه‌یان، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارچه‌كانی كوردستان به‌هێزتر‌و پته‌وتر بێت، باسی له‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه كرد كه سلێمانی به‌خۆیه‌وه بینیووه، هه‌ر له‌و دیداره‌شیاندا باسی چه‌ندین پرس‌و ته‌وه‌ری تریانكرد.